رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

فەتلاوی عەبادی رەخنەباران کرد ئەوکاتە بەشی ھەبووە



حەنان فەتلاوی دەڵێت، پێشتر ھەر چەندە پێشنیازیشمان بۆ دەکرد، بەڵام عەبادی رەتیدەکردەوە بودجەی کوردستان کەم بکاتەوە، لەوەدەچێت ئەو کاتەی بەشی ھەبوبێت.
حەنان فەتلاوی سەرۆکی فراکسیۆنی ئیرادە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فەیسبوک رەخنەی لە حەیدەر عەبادی گرت کە ئێستا بڕیاریداوە بودجەی کوردستان کەمبکاتەوە لە کاتێکدا ئەوان پێشتر چەند جارێک ئەو پێشنیازەیان بۆ کردوە بەڵام رەتیکردۆتەوە.
فەتلاوی دەڵێت، ئەو کاتەی عەبادی سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بو چەند جارێک پێشنیازمان بۆ کرد بودجەی کوردستان کەمبکاتەوە بۆ ١٢% بەڵام بە بیانوی جۆراوجۆرەوە پێنشنیازەکانی رەتدەکردەوە.
ئاماژەشیکردوە، لە پرێس کۆنفرانسی ھەفتانەیدا عەبادی وتی، ئەو کەسانەی داوایان کردوە بودجەی کوردستان کەم نەکرێتەوە لە بەرئەوەیان بوە کە بەشیان لەو بودجەیەدا ھەبوە. بەڵام دیارە ئەو کات عەبادی بەشی ھەبوە لەو بودجەیە بۆ رازی نەدەبو بە کەمکردنەوەی، بەڵام ئێستا بڕیاریداوە.


2640بینین‌‌‌
مانگ پێشتر - Nov 8 2017 9:44PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ