کوردستان

سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکەن




ھەفتەی داھاتوو سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکەن. بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە ھەفتەی داھاتوو ھەموو رۆژانی دووشەممە کۆبوونەوەی ھەفتانەی حکومەتی ھەرێم ساز دەکرێت و بڕیارە دوای کۆبوونەوەکانیش کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ساز بکەن. سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکان و ئەو تەوەرانەی لە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت بۆ رای گشتی بڵاوبکەنەوە. ھەر بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، بڕیاریشە لە ھەفتەی داھاتوو، "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی حکومەت و "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بەمەبەستی ئاسایی کردنەوەی رەوشی سیاسی ھەرێم و گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسە، سەردانی ھەموو لایەنە سیاسییەکان بکەن، بۆ ئەوەی راو بۆچوونی لایەنەکان لەسەر رەوشی سیاسی ھەرێم و دەربازبوون لە قەیرانەکان وەربگرن و دەرچەیەک بۆ ئەو پرسە بدۆزنەوە.


317بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 8 2017 8:15PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ