راپۆرت و لێکۆڵینەوە

مانگی شیعی لە لایەن ئەمریکاو ھاوپەیمانانەوە شکستی پێدەھێندرێت و پێشمەرگە دەگەرێتەوە پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر




لە دوای رووداوەکانی  ١٦ ئۆکتۆبەر کە لە ناوجەکانی دەرەوەی ھەرێم روویان دا کە ھێزی سوپای عێراقی و حەشدی شەعبی  بەھاوکاری پاسدارانی ئێران توانیان ھیرش بکەنە سەر ئەو ناوجانەی  و لەژێر دەسەڵاتی  پێشمەرگە ودەریان بکەن  بەم ھیرشەش ئێران توانی مانگی شیعی  لە رۆژھەڵاتی ناوەراست دروست بکات کە جەندین ساڵە بەرنامەی بۆ داڕشتووە  ئەمەش وڵاتی ئیسرائیلی  و ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی بەتەواوی توڕەکردوە کە ئەم ھیرشە وەک کاردانەوەیەک بۆ بریارەکەی سەرۆکی ئەمریکا کە سوپای پاسدارانی کردە لیستی تیرۆرەوە  ئەمەش ئاراستەی  رووداوەکان بە شێوەیەکی تر دەگۆڕێت, . وە لە ئیستادا ئەمریکا کەسایەتیەکی نزیکی لەخۆی لە شاری کەرکوک لە دەست داوە (نەجمەدین کەریم ) کە رێگری دەکرد دەسەڵاتی ھەردوو وڵات ئێران و تورکیا رۆڵیان ھەبێت لە شاری کەرکوک .

 کوردستان چوار زانیاری وردی دەست کەوتووە کە ئەمریکا  لەماوەیەکی نزیک بارودۆخەی ناوجە جێ ناکۆکیەکان دەگەرێنێتەوە بۆ پێش ١٦ی ئۆکتوبەر لە رێگای دەزگا ھەواڵگریەکانیەوە   بەرنامەی وردی داڕشتووە کە  ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوجانە بگەرێنەوە کە پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر جێگیر کرابوون  , "ئەمریکا بە حکومەتی عێراقی راگەیاندووە کە دەبێت ھەموو ھێزەکانیان لەو ناوجانە بکشینەوە و ھێزەکانی  پێشمەرگە شوێنیان بگرێتەوە ",  داواشی لە حکومەتی ناوەندی کردووە  ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەبێت بە زوووترین کات ئەو ناوجانە بەجیبھێڵن جونکە بە ھێزێکی  نایاسای لە لایەن ئەمریکاوە سەیری دەکرێت وە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا  بەشێکی زۆری ھێزەکانی حەشدی شەعبی  لە ناوجەکانی مەخمور و کەرکوک و دووز خورماتوو کشاونەتەوە کە ئەمریکا  کاتێکی دیاری کراوی بۆ حکومەتی ناوەند دیاری کردوە بۆ کشانەوەی ھێزەکانی  حەشدی شەعبی لە ناوجە جێ ناکۆکیەکان ,

ئەوەی جێگای باسە  گەرانەوەی ھێزەکانی پێشمەگە بۆ ناوجە جێناکۆکیەکان کە کوردستان چوار زانیاری وردی لە دەزگایەکی ھەواڵگری دەست کەوتووە لە زۆری ناوجەکان بە بێ شەر پێشمەرگە دەگرێتەوە بەڵام لە ھەر رێگریەک ئەمریکا ھاوکاری پێشمەرگە ئەکات بۆ ھیرشکردن بۆ سەر ئەو ھێزانەی کە بڕیاری کشانەوە جێ بەجێ ناکەن  

لە دوای نەمانی دکتۆر نەجمەدین کەریمەوە  لە شاری کەرکوک  دەوڵەتی ئێران و تورکیا توانیویانە  روڵی خۆیان لەو شارە  بەرەوپێش بەرن  ئەو کەسەی کە  رەگەزنامەی ئەمریکی ھەیە (  نەجمەدین کەریم)   کە رێگری دەکرد ئەو دوو وڵاتە لە شاری کەرکوک رۆڵیان ھەبێت  لە ئیستادا  ئەمریکا توانای بەسەر شاری کەرکوک نەماوە کە بتوانێت رێگری لەو دوو وڵاتـە بکات تا نەیەڵێت  باڵادەست بن . لە ئیستادا ئەمریکا کار بۆ گەرانەوەی نەجمەدین کەریم ئەکات بۆ پۆستی پارێزگاری شاری کەرکوک  کە کوردستان چوار زانیاری وردی  دەست کەوتووە کە  بەڵێنی  گەرانەوەی بونی بە پارێزگاری لە لایەن ئەمریکاوە وەرگتووە و  لە کۆبونەوەیەکی  نھێنی  دەزگا ھەواڵگریەکانی ئەمریکا و نەجمەدین کەریم  "ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ گەرانەوەی نەجمەدین کەریم دەربڕیوە   کە بەم نزیکانە دەگرێتەوەبۆ سەر کارەکەی" ,  


کوردستان چوار زانیاری  دەست کەوتووە  کە کارمەندە ھەواڵگریەکانی ئەمریکا  کۆبونەوەیان لەگەڵ  لایەنی ھەرێم ئەنجام داوە بە جیا ھەر یەکە لە"دەزگای ئاژانسی پاراستن وزانیاری ھەرێم  و ئاژانسی پاراستن و زایناری / زانیاری ھەرێم " و  داوای لێیان کردووە  دەبێت کورد رێزەکانی ناوخۆی لە رووی سەربازیەوە رێک بخاتەوە و خۆیان لە دەسەڵاتی پاسدارانی ئێران بەدوور بگرن  کیشەکانی نێوان  ھێزەکانیان جارەسەر بکەن ,


وە بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کوردستان چوار کەوتووە کە ئەم رووداوانە کەمتر لە یەک مانێگ دەخایەنێت   بۆ گەڕانەوەی  بارودۆخی ناوجە جێ ناکۆکیەکان بۆ پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر  کە ئەمریکا لە ئیستادا  دەستی کردووە بە جێ بەجێ کردنی پیلانەکانی  کە لە ئیستادا   کۆبونەوەی ئەمریکا و لایەنە عێراقیەکان و ھەرێمی کوردستان بەردەوامی ھەیە   .



47600بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 8 2017 8:55AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ