کوردستان

ئەو فەرماندەیەی کە رێگری کرد بەرێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بە کوردی لێدوان بدات بزانە لە کارەکەی دوور خراوەتەوە ؟



لە دوای  رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوەیەکەم فەرماندەی سوپای عێراق کە لە ناو شاری کەرکوک لێدوانی دا  لیوا علی فازل عمران بووە کە فەرماندەی  گشتی ئۆبراسیۆنەکانی   خۆرھەڵاتی دیجلە  بوو کە سەرپەرشتی ژوری ھەماھەنگی دەکرد لە گرتنەوەی کەرکوک  کە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێگری کرد لە رێز عەمید خەتاب عمەر بەرێوەبەری گشتی ھێزەکانی پۆلیسی کەرکوک کە لێدوان بدات بە زمانی کوردی  .

لە دوای گرتنی شاری کەرکوک ناوی ئۆبراسیۆنەکانی خۆرھەڵاتی دیجلە گۆرا بۆ ئوبراسیۆنەکانی کەرکوک  کە راستەوخۆ لیوا عەلی فازل عمران کرایە فەرماندەی گشتی ئەو ئۆپراسیۆنە و بارەگاکەشی لە شاری  دیالەوە   بۆ ناوەڕاستی شاری کەرکوک گواستەوە ,

ماوەی جەند رۆژێکە ھەواڵی دوور خستنەوەی  لیوا عەلی فازل  عمران  بەڵاوکراوەتەوە بە  تۆمەتی ئەوەی کە پێشێلکاری کردوە کە رێگری لە بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی کەرکوک کە بە کوردی لێدوان بدات  ,

کوردستان چوار پەیوەندی کرد بە بەشی ڕاگەیاندنی ئۆپراسیۆنەکانی  شاری  کەرکوک     ھەموو ئەو ھەواڵانەیان رەت کردەوە کە لیوا عەلی فازل عمران لە پۆستەکەی دوور خرابێتەوە و  لە ئیستاش دا بەرێوەبەری گشتی ئۆبراسیۆنەکانی شاری کەرکوکە ھیج بریارێکی لەو شێوەیە ئاراستەی  فەرماندەی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی شاری کەرکوک نەکراوە .





ئەم وێنەیەش ئەمرۆ لە شاری کەرکوک گیراوە کە پارێزگاری دانراو لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی بۆ شاری کەرکوک راکان جبوری  و  راوێژکاری وەزارەتی نەوتی عێراق و لیوا عەلی فازل  لە کۆبونەوەیەکیان لە شاری کەرکوک 



9419بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 7 2017 10:33PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ