کوردستان

شه‌ڕێكی سه‌خت له‌كۆبانی ده‌ستی پێكرد


 
گرووپە چەتەکانی سەربە سوپای تورکی داگیرکەر، کە لە سنووری شارۆچکەی جەرابلوس جێگیر بوون، شارەدێی شێخلەر-یان لە ڕۆژئاوای شاری کۆبانێ بە چەکی قورس بۆردوومان کرد.
 
بەپێی زانیارییە خۆجێییەکان، ئەمشەو گرووپە چەتەکانی سەربە سوپای تورکی داگیرکەر، شارەدێی شێخلەر-یان بە چەکی قورس بۆردوومان کردووە.
 
ئەو گرووپە چەتانە، کە لە گوندی ئەمارنا-ی باشوری شارۆچکەی جەرابلوس جێگیر بوون، خاڵەکانی ‌ھێزەکانی ئەرکی خۆپاراستنیان لە شارەدێی شێخلەری سەربە کۆبانێ بۆردوومان کردووە.
 
شەرڤانانی ئەرکی خۆپاراستن-یش لە شارەدێی شێخلەر، وەڵامی بۆردوومانی چەتەکانی سەربە سوپای تورکی داگیرکەریان داوەتەوە.
 
ھەر بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستاش بۆردوومانی چەتەکان بەردەوامی ھەیە.


کوردستان چوار - ڕۆژنیوز 

 


8604بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 7 2017 9:46PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ