کەرکوک

ئاسایشی یەکێتی بەو مەرجانە ناگەرێتەوە بۆ شاری کەرکوک




بریار بوو ئەمرۆ  ئاسایشی یەکێتی بگەرێنەوە بۆ سەر ئەرکەکانیان کە بەسەر ١٠ بنکە دابەشکرابوون  بەڵام لە دوا کۆبونەوەی  بەرپرسانی ئاسایش و  سوپای عێراق  و دژەتیرۆری عێراق  کۆبونەوەکە شکستی ھێناوە لایەنی یەکێتی رازی نەبووە بەو مەرجانە ,

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کوردستان چوار کەوتووە لە دوای گەرانەویە کارمەندانی ئاسایشی یەکێتی بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی یەکێتی  لە شاری کەرکوک بە کارمەندانیان راگەیاندووە و بگەرێنەوە بۆ ماڵەوە جاوەروانی  ئاگادارکردنەوە بن لە ئیستادا ھیج جۆرە بڕیارێکی گەرانەوە نیە  ,

ئەو مەرجانەی سوپای عێراق و دژەتیرۆر بۆ ئاسایشی یەکێتی  دانراوە کە نابێت  لە ١٠بنکە  زیاتر لە کەرکوک بونیان ھەبێت دەبێت ھەر بنکەیەک ریژەی کارمەندی دیاری کراوی تێدابێت کە نابێت زیارت بێت لە ٢٠ کارمەند و  ھەر بنکەیەک بۆ ھەیە ٥ جۆر سلاحی تێدابێت ھەمووی لە جۆری کلانشیکۆف بێت  وە  ھەر بنکەیەکی ئاسایشی یەکێتی دەبێت  لە  ھێزەکاین دژتیرۆری عێراقیش لەگەڵیان بێت و راستەوخۆ فەرمان لەوان وەربگرن ,


کوردستان چوار زانیاری دەست کەوتووە کە بەرپرسانی یەکێتی بەو مەرجانە رازی نین و لە ھەوڵدان کە لایەنی عێراقی لەژێر ئەو مەرجانە دەربکەن  بە شێوەیەکی ئاسایی کارمەندانی ئاسایشی یەکێتی بگەرێنەوە بۆ سەر ئەرکەکانیان  بەرای بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتی  لەکاتی گەرانەوەی ئاسایشی یەکێتی بەو مەرجانەی بۆی دانراوە تەنیا پارراستنی ھێزە عێراقیەکانە لەناو بنکەی ئاسایشی یەکێتی .

بڕیارە کۆبونەوەکانی ھەردوولا لە جەند رۆژی داھاتوو دەست پێبکاتەوە بۆگەرانەویە ئاسایشی یەکێتی بۆ شاری کەرکوک 


9762بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 7 2017 3:43PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ