کەرکوک

ئاسایشی یەکێتی دەگەرێتەوە شاری کەرکوک



لە ئاگادار کردنەوەیەک لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی یەکێتی لە شاری کەرکوک کە بۆ کارمەندانی ڕەوانە کراوە داوا لە ھەموو کارمەندانی دەکات سبەی پەیوەندی بە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش بکە لە شاری کەرکوک ,

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کوردستان چوار کەوتووە :" تا ئیستا بە شێوەیەکی فەرمی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی یەکێتی لە کەرکوک بە کارمەندانی رانەگەیاندووە کە سبەی بە جل و بەرگی فەرمیەوە بەجەکەوە پەیوەندی بە بەرێوەبەرایەتیەکەیان بکەن " تەنیا لە ئاگادارکردنەوەکە ئاماژە بەوە دراوە سبەی لە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی یەکێتی لە کەرکوک ئامادەبن ,

 بە پێی ئەو زانیاریەکان ئەگەر ھەیە ھێزەکانی ئاسایشی یەکێت بگەرێنەوە بنکەکانیان بەڵام بەبێ ئەوەی جلوبەرگی سەربازی لەبەربکەن و یان جەک ھەڵبگرن تەنیا لەگەڵ پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک کە لە ئیستادا پارێزگاری لە بنکەکانی ئاسایشی یەکێتی ئەکەن لە شاری کەرکوک , کوردستان چوار زانیاری دەستکەوتووە کە لە ئیستادا بەرێوەبەری ئاسایشی یەکێتی لە شاری کەرکوک جەند فەرماندەیەکی سوپای عێراقی لە شاری کەرکوک لە کۆبونەوەدایە کە تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکەش رێکەوتنە لەسەر گەڕانەوەی ھێزەکانی ئاسایشی یەکێتی لە کەرکوک .

بە پێی زانیاریە سەرەتایەکان  فەرماندەسەربازیەکانی سوپای عێراق رەزامەندیان نیشان داوە کە ٨ بارەگای بنکەکانی ئاسایشی یەکێتی لە شاری کەرکوک بکرێتەوە کە  لەناوجە کوردنشینەکان دەبێت  کە بە جلی سەرازی و بەجەکەوە دەگەرێنەوە سەر ئەرکەکانیان

5951بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 6 2017 8:06PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ