کەرکوک

مەڵبەندی کەرکوک راگەیاندراوێکی بەڵاوکردەوە کە پێجەوانەی لێدوانەکانی پێشوتریانە



مەڵبەندی رێکخستنی دووی کەرکوکی ی.ن.ک، بە ئامادەبوونی ئەندامانی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەسەر دۆخی ئێستای عیراق و کوردستان و کەرکوک، ڕاگەیەنراوێکی بلڵاوکردەوە و تەئکیدی لە یەکڕیزی و، ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان کردەوە. 

لە بەلاغەکەدا ھاتووە دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و تاو وتوێکردنی دۆخی ئێستای ناوچەکە و عیراق و کەرکوک ، تەئکید کراوەتەوە ئەوەی لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان ڕوویدا، دەرەنجامی بە ھەڵە خوێندنەوەی ھاوکێشە سیاسی و دیپلۆماتی و سەربازییەکان بوو لە لایەن سەرکردایەتی سیاسی کوردستانەوە، دەبێ کارەکتەرەکانی ئەم رووداوانە، بچنە ژێر باری ئەم بەرپرسیاریەتیە مێژوویە و ئاکامەکانی قبوڵ بکەن و داوای لێبوردن لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەن. مەڵبەندی رێکخستنی دووی کەرکوکی ی.ن.ک تەئکیدیشی کردۆتەوە ئەوەی لە ماوەی رابردوودا روویدا، نابێت ببێتە مایەی لێکترازان و دوورخستنەوەی لایەنە سیاسییەکان، بە پێچەوانەوە ببێتە ھۆی یەکڕیزی و یە ک گوتاری ناو ماڵی کورد و، پەندی لێوەر بگرین. ھەروەک ببێتە فاکتەری ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئێستای کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان.

 داواشی لە لایەنە کوردستانیەکانی کەرکوک کردووە بە ھەر ھۆکارێک کەرکوکییان جێھێشتووە، بگەڕێنەوە پارێزگاکەی خۆیان و لەوێوە دەست بە خەباتی مەدەنی و چالاکی سیاسی بکەن، لە سەرویانەوە ئەندامانی ھەردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پارێزگای کەرکوک.

ئەمە یەکەم راگەیاندنی یەکێتیە لە شاری کەرکوک لە دوای رووداوەکانی  ١٦ی ئۆکتوبەر  کە داوای یەک ریزی لایەنەکان بکات  کە پێشتر ئاسۆ مامەند رایگەیاندبوو  روودانی ئەم بارودۆخەی ئیستای کەرکوک تەنیا پرسی ریفراندۆمە بەڵام بە پێی ئەم راگەیاندراوەی مەڵبەندی یەکێتی بێت  پێجەوانەی لێدوانەکانی پێوشتری ئاسۆ مامەندە  کە ئاراستەی ئەم رووداوانەی  بۆ سەرکردایەتی کورد گۆریوە کە  بەرپرسیارن لە تێک جونی ئەم رەوشە ,

یەکێتی نیشتمانی کرودستان لە شاری کەرکوک خاوەنی زۆرترین دەنگدەر بووە کە  بە مافی خۆی دەزانێت  پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگرێت بەڵام لە ئیستادا بەشێک لە لایەنە تورکمانیەکان و عەرەبەکان لە شاری کەرکوک ئامادە نین ئەو پۆستە بدەنەوە بەیەکێتی    لە ئیستادا یەکێتی ھەموو ھەوڵەکانی خستۆتە گڕ تا ئەوەی لە دەستی داوە بتوانێت بەشێکی لە رێگای وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوکەوە وەری بگرێتەوە 


1718بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Nov 5 2017 10:16PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ