کەرکوک

بەرەی تورکمانی بەشێوەی زیادەڕۆی زەوی بەسەر تورکمان و عەرەب دابەش دەکات




ماوەی ھەفتەیەکە بە بڕیاری  بەرەی تورکمانی لە شاری کەرکوک لە جەندی ناوجەیەک زەوی  دابەش دەکرێت بەسەر ھاوڵاتیانی  تورکمان و عەرەب دا کە 

بەشێوەیەکی زیادەڕۆی  دوور لە  ھیج بریارێکی ئیداری شاری کەرکوک بەرێوە دەجێت 

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کوردستان چوار کەوتووە:"  بەرەی تورکمانی لە شاری کەرکوک زەوی بەسەر  عەرەب و تورکمانەکانی ئەو شارە دابەش ئەکات بە شێوەی زیادەڕۆی " و زەویەکان لە گەرەکی ’’مەمدودە و سەر دومیزە بە شێوەی  ٣٠٠م   ‘‘ زەویەکان بەسەر ھاوڵاتیان دابەش دەکەن , 

وە ھەر بە پێی ئەو زانیاریانە  ئەو زەویانەی لەناوجەی   پردی پێشانگای ئوتومبێلەکان کە  بۆ  وەزارەتی پێشمەرگە تەرخان کرابوو لە لایەن ئیدارەی شاری کەرکوکەوە کە بەسەر ئەفسەرەکانیان دابەش بکرێت لە ئیستادا لە لایەن  جەند ھاوڵاتیەکی تورکمانی  دەسەتی بەسەرگیراوە .


912بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 4 2017 9:43PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ