راپۆرت و لێکۆڵینەوە

گۆنگرە لە نێوان دوو باڵەکەی یەکێتی بەرەو کوێ "بۆ گۆنگرە جەندین پلەی حزبی بەخشراوە "



لە ئیستا بەشێک  لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان  داوای بەستنی گۆنگرەی ئاسای یەکێتی ئەکەن و بەشێکی تریش بە پێجەوانەوە داوای گۆنگرەی نائاسای ئەکەن  ئەو بەشەی کە دەیانەوێت گۆنگرەی ئاسای ببەستن  نزیک لە ماڵباتی مام جەلال  ئەو بەشەی کە ئەیەوێت گۆنگرەی نائایاسی ببەست نزیک لە کۆسرەت رەسوڵەوە , 

لە ئیستادا بەستنی گۆنگرە بە بۆجونی جاودێرانی سیاسی  یەکێتی بەرەو دارومانێکی گەورە ئەبات جونکە لە ئیستادا   ھەرێمی کوردستان و یەکێتی لە کیشەی گەورە دایە بەتایبەتی یەکێتی لە ئیستادا شاری کەرکوکی لە دەست داوە , جەندین کیشەی ناوخۆی ئەو حزبە کە جەستەی بەتەواوی شەلەل کردووە ,

بە پێی ئەو بەدواداجونانەی کورستان چوار ئەنجامی داوە :"  کە ئەو بەرەیەی ئەیەوێت گۆنگرە ببەستێت  لە ئیستادا ھەموو ئامادەکاریەکانیان ئەنجام داوە  کە جەندین پلەیان بەکادیری حزبی نزیک لەخۆیانەوە بەخشیوە " بۆ بەشداری کردنی گۆنگرە کە ئەمەش بەرەکەی نزیک لە کۆسرەت رەسوڵی نیگەران کردووە  کە ئەو پلانەی بەخشراون لە رگەی  مەکتەبی رێخستنی یەکێتیەوە بووە کە لە ئیستادا  بەرپرسەکەی سەر بە ماڵی مام جەلالە ,

کوردستان چوار مەڵبەندی دووی رێخستنی کەرکوک بە نمونە ئەھێنێتەوە کە  ئەو مەڵبەندە خاوەنی  ٢٤ پلەی جێگیر مەڵبەندە  و زیاتر لە ٨٠ گارگێری مەڵبەند و ١٣٠ ئەندام مەڵبەندی تێدایە کە زۆریان نزیکن لە  بەرەی ماڵی مام جەلالەوە  کە ئەمەش بەستنی گۆنگرەی ھێندەی تر قورسترکردووە کە بەرەی کۆسرەت رەسوڵ لەم کاتەدا رازی بن بە بەستنی گۆنگرەی ئاسای یەکێتی ,

وە لە ئیستادا  ’’قوباد تاڵەبانی  بەشێک لە بەرەی ماڵی مام جلال و  بەشێک لە بەرەی کۆسرەت رەسوڵ پشتیوانی لێ ئەکەن ‘‘ بۆ ئەوەی ببیتە سکرتری گشتی یەکێتی  وە لایەنەکانی تر  تا رادەیەک پیشتوانی باشی قوباد تاڵەبانی ئەکەن بۆ ئەو پۆستە , بەڵام کاندیدی یەکلای کەرەوە بۆ سکرتێری گشتی یەکێتی تا ئیستا بە نادیاری ماوەتەوە  جونکە ھەر یەکە لە" پافڵ تاڵەبانی و لاھور جەنگی  جاویان لە پۆستی سکرتێری گشتی یەکێتیە " بەڵام ئەم دوو کەسایەتیە  ئەگەری بونیان بە سکرتێری گشتی  لەدەست داوە ئەگەر قوباد تاڵەبانی بەشداری ببێت بۆ پۆستی سکرتێری گشتی , جونکە لەناوخۆ و لە دەرەوە تارادەیەک پشتوانی باشی بەدەست ھێناوە ,

وەھەر بەپێی زانیاریەکان بەرەی کۆسرەت رەسوڵ جەندین مەرجیان ھەیە بۆ بەشداری کردنیان لە گۆنگرە لە ئەگەری جێ بەجێ نەکردنی ئەو مەرجانە  یەکێتی توشی جیابونەوەیەکی گەورەتر ئەبێت لەوەی نەشیروان مستەفا , و ئایندەی یەکێتی بەرەو مەترسیەکی گەروە ھەنگاو دەنێت ,

جەندین ھۆکاری تر ھەیە بۆ نەبەستنی گۆنگرە لەم کاتە دا کە دارای یەکێتی  و ناکۆکی نێوان بەرەکانی ناو یەکێتی  بوونی وەرگرتنی فەرمانی جیاواز بۆ فەرماندە سەربازیەکانی یەکێتی ھێندەی تر  پرسی بەستنی گۆنگرەی ئاڵۆز کردووە  کە بە شێوەی ئاسای ببەسترت 


6064بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 4 2017 12:49AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ