سۆشیال میدیا

کام کۆنگرە Congress کام پلینیۆم Plenum ؟


ھەندێک بە بیانووی یەکڕیزی و رێکخستنەوەی ناوماڵی یەکێتی باس لە بەستنی کۆنگرە 
ئەکەن. بەڵام جیا لەھەمووتان ،رای جیاوازم ھەیە:-
- یەکێتی لە پەیرەوو پرۆگرام و ئۆرگان و دامودەزگای کەم نیە؟ بەڵکو لە التزام و 
دیسپلین و یەکریزی و جێبەجێ کردنی پەیڕەوی کەمە.
- لە کۆنگرەی یەکەمەوە تا ئەم جارەی ئەخیر ھیچ کێشەیەک لە کۆمیسیۆنەکانی پەیرەوو پرۆگرام و ئۆرگانەکاندا نەبووە، بەلام کە گەیشتۆتە ھەلبژاردن کێشەو ئاریشەی زۆر پەیدابووە. ئەوەبوو لەکۆنگرەی یەک لە ١٩٩٢ کە گەیشتە ھەلبژاردنی سەرکردایەتی چەند رۆژێک کۆبوونەوە راگیراو، دواتر بە سازان کۆتایی ھات.
- سالی ٢٠١٠ لە پلینیۆمدا و بەحزوری جەنابی مام جەلال(لەبیرتان نەچێت بەحزوری جەنابی مام جەلال) سەرکردایەتی پەیمانی ئاکاریان ئیمزاکرد،ھەر کەھاتنە دەرێ لە پلینۆم ھیچ ئاسەوارێکی نەماو بوو بە بڵقی سەر ئاو، کەسیش کاری پێ نەکرد.
- لەھەموو کۆرو کۆبوونەوەو پلینۆم و کۆنگرەکاندا، تەنانەت بەحزوری جەنابی مام جەلال رەوشی کۆبوونەوەکان تەشەنج و ھەڵچوونی زۆری بەخۆوە بینیوە! ئەی ئەگەر ئێستا ببەسترێت ؟ بەتایبەتیش بەبێ مام جەلال و دوای ئەم ھەموو شکستیەی ١٠/١٦.
- ئەگەر باس لە نەمانی شەرعیەتی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بکەن، ئەوە لەمێژە ھەروایەو ھی ئێستا نیە؟ ھەموو کۆنگرەکان و ھەلبژاردنەکان بە دە ساڵ دواکەوتوون و چونکە مام جەلال ھەبووە ، کەس نەوێراوە باس لە شەرعیەت بکات.
- من پێم وایە جارێ ھێشتا کات ماوە کۆنگرە بکرێ ، وەزعی ناوخۆ و ھەرێم و عیراق و ناوچەکە ئەکوڵێ و لە ھەلچووندایە، پێویستی بە ئارام کردنەوە ھەیە.
- من ئەندامی لیژنەی سکاڵا بووم بۆ کۆنگرەی چوار کە نەبەسترا. ھەر راپۆرتـی ئەو لیژنەیە بەسە بۆ ئەوەی یەکێتی بکاتە ئاردی ناو دڕک و دابڕ دابڕی بکات.
احمد ھۆشمەند ٢٠١٧/١١/٣


806بینین‌‌‌
11 مانگ پێشتر - Nov 3 2017 11:52PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ