کەرکوک

توركمانه‌كان له‌ كه‌ركووك ناوى شه‌قامى شه‌هيد شێركۆ شوانى ده‌گۆڕن


میلیشیاکانی حەشدی تورکمانی و جەبھەی تورکمانی لە پێشەوەی ئەو کەسانە بوون کە ئاڵاکانی کوردستانیان لە شەقامەکانی کەرکووک داگرت و وێنەی شەھیدانی پێشمەرگەیان لەسەر شەقامەکان لابردن.

وەک لەو وێنانە دەردەکەوێت کە بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردووەتەوە، لەسەر بارەگای لایەنە کوردستانییەکان، جەبھە و حەشدی تورکمانی، ئاڵای جەبھەیان ھەڵواسیوە.

لە نوێترین رەفتاریشیاندا ناوی شەقامی شەھید شێرکۆ شوانیان گۆڕیوە بۆ ناوی کەسێکی تورکمانی.

ھاوکات میلیشیاکانی حەشدی تورکمانی و جەبھەی تورکمانی لە زۆربەی قوتابخانەکانی کەرکووک ئاڵای کوردستانیان داگرتووە و تەنانەت سەرجەم ئەو پۆستەر و ئاڵا و ھێمایانەشیان لابردووە کە ئاماژەیان بۆ کورد و کوردستان تێدایە.


915بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 3 2017 9:22PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ