بەرەی تورکمانی پارێزگارە بەوەکالەتەکەی ئێستای کەرکوکیشی بەدڵ نییە و بەتاکڕەویکردن تۆمەتباری دەکات.بەرەی تورکمانی ھۆشداریدایە راکان سەعید پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت کە سەر بەپێکھاتەی عەرەبە و تۆمەتباری کرد بە تاکڕەویکردن لەمامەڵەکردن. بەرەی تورکمانی راشیگەیاندووە ھەموو تورکمانەکانی کەرکوک لە ئەدا و ھەڵسوکەوتە نابەرپرسیارییەکانی راکان سەعید پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت ناڕازین. دەشڵێت: چەندین ئەفسەری کورد و عەرەبی لەناوچە تورکمانییەکان دامەزراندووە بێ ئەوەی یەک ئەفسەری سەر بەپێکھاتەی تورکمان دابمەزرێنێت.ھاوکات بەرەی تورکمانی ھۆشداریدەداتە راکان سەعید پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت و دەڵێت لەدوای ھاتنی ھێزەکانی حکومەتی فیدڕاڵ، بارودۆخێکی تایبەت لەکەرکوک ھاتۆتەئاراوە و پشتگوێخستنی بەرەی تورکمانی بۆ وەرگرتنی پۆستەئیدارییەکانی پارێزگاکەی لێ قبوڵ ناکرێت