کەرکوک

کەرکوک.. بە تۆمەتی کوشتن پۆلیسی سێ کەسی دەستگیرکرد


ئەمڕۆ پێنچ‌شەممە عەقید ئەفراسیاو کامیل وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ھێزەکانیان سێ کەسیان دەستگیرکردووە کەدەستیان ھەبووە لەکوشتنی ھاووڵاتیەکی شاری کەرکوک".

"عەقید ئەفراسیاو  ئاماژەی بەوەشدا " تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیرکراون و بەپێی ماددەی ٤٠٦ی کوشتن زیندانی کراون".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی شاری کەرکوک لە کاتی دۆزینەوەی تەرمی ھاووڵاتییەک لەناوچەیەکی باکووری شارەکە، ئەو ھێزانە لێکۆڵینەوەیان لەو تاوانە کردووە و دواتر  توانراوە ئەنجامدەرانی کوشتنی ئەو ھاووڵاتییە دەستگیربکرێن کەژمارەیان سێ تۆمەتبارە.


684بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 2 2017 11:04PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ