راپۆرت و لێکۆڵینەوە

ھێزەکانی کۆسرەت رەسوڵ لە ١٦ی ئۆکتۆبەر بۆ پاشەکشەیان کرد



ھێزەکەی کۆسرەت رەسوڵ  زانیاری وردیان ھەبوو لەسەر ھیرشەکەی  جەکدارانی حەشدی شەعبی بۆ شاری کەرکوک  راستکردنەوەی ئەم ھەواڵە  بۆ کۆسرەت رەسوڵ رۆژێک پێش ھیرشەکە لە لایەن دەزگای ھەوڵگری  لیواتایبەتەکانی پشت راست کرایەوە  بۆیە بەشێک لە ھێزەکانی کۆسرەت رەسوڵ بە ئاراستەی   ناوجەی تازە  و فلکەی پیشەسازی کەرکوک  جوڵەیان پێکرا  ئەمەش ھێزەکانی کۆسرەت رەسوڵی کردە دوو بەشەوە " بەشێکیان لە ناو فرۆکەخانەی سەربازی کەرکوکەوە  بەشەکەی تریش لە نزیک بەشیر و فلکەی پیشەسازی کەرکوک"
 وە لە ناوجەی تەلەلورد دوورۆژ پێش ھێرشەکە بە فەرمانی   بەرێوەبەری گشتی ھێزەکانی بەرگری فریاکەوتن ھێزەکانی تەلەلورد پاشەکشەیان پێکرا بۆ ئەم دیوی  مەشروعەکە ( ئاوەکە ) لەناوجەی مەلاعبداللە و مریم بەگ و موڕە و شوێنەکانی تر بەتەواوی ھێزەکانی بەرگری پاشەکشەیان کرد بەڵام رۆژێک دواتر فەرماندەیەکی فەوج لە لیوای یەک-ی پاراستنی سلێمانی  بریارەکەی  پشتگوی خست و گەرایەوە بۆ ناوجەی تەلورد   ھەموو قەڵای دروست کراوەکانی کردە ژێر فەرمانی خۆیەوە و پێشمەرگەکانی بەسەر ئەو قەڵایانە دابەش کرد ئەمەش بەرێوەبەری لیوای یەک و بەرێوەبەری گشتی ھێزەکانی فریاکەوتنی ناجار کرد ھێزی پاڵپشتی بنیرن بۆ ناوجەی تەلەلورد   ئەمە بووە ھۆی ئەوەی ھیزەکانی کۆسرەت رەسوڵ لەو ناجانەی جێگیر کراون  بیر لە پشتی ھێزەکەیان نەکەنەوە  بەڵام  دواتر ھەموو  ئاراستەکان بە پێجەوانەی ھێزەکەی کۆسرەت رەسوڵ بوو ,

شەوی ١٥-١٦ لە کاتی دەستپێکردنی یەکەم ھیرش لە لایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقەوە بە ئاراستەی ھێزەکانی   لیواتایبەتەکانی کاک کۆسرەت و لیوای ١٠٢ و لیوای ١ی وەزارەتی پێشمەرگە بوو  بەڵام  ھێزە عێراقیەکان نەیان توانی ھیج پێشڕەویەک بکەن  لە لایەن ئەو ھێزانەوە بەتوندی وەڵامیان ئەدرایەوە ,  بەڵام کاتژمێر ٤ بەرەبەیان ھێزەعێراقیەکان بەرەو فلکەی پیشەسازی  ھاتنە پێشەوە بەڵام لە لایەن لیواتایبەتەکانی کاک کۆسرەتەوە بەتودی وەڵامیان درایەوە و تواندرا ھێزە عێراقیەکان لەو خاڵە بوەستێنن , بەڵام تەنیا  یەک کاتژمێری خایاند ھێزەکانی ناوجەلی تەلەلورد  پاشەکشەیەکی  لەناوکاویان پێکراوبوو  کە ئەمەش ھێزە عێراقیەکان  راکیشا بۆ ئەو شوێنە  کە بجنە ناو شاری کەرکوکەوە ,

 لە بێ ئاگای ھێزەکانی  کاک کۆسرەت  سوپای عێراق و حەشدی شەعبی  نزیک بونەوە لەناوجەی کەیوان کە بە ئاراستەیەک پێشرەویان کردبوو کە  ھێزەکانی کۆسرەت رەسوڵ لە فلکەی پیشەسازی کەرکوک  بێ ئاگابوون لەو پاشەکیشە  تا ھێزە عێراقیەکان لە ریگای کەیوانەوە جونە ناو فرۆکە خانەی کەرکوکەوە لە دەرگای پشتیەوە , کە بەشێک لە ھێزەکەی کۆسرەت رەسوڵ لەوێ جێگیر کرابوون  کە ئەمەش   بازنەیەکی خولاوی لە  دەوروپشتی ھێزەکەی کۆسرەت رەسوڵ دروست دەکرد ئەگەر پاشەکشەیان پێنەکرایە , جونکە لە رێگای کەرکوک فەیلەق ھێزە عێراقیەکان پێشرەویەکی تەواویان کردبوو   جونکە ھیج بەربەسێتک لە پێشیان نەمابوو  پێشمەرگە لەناوجەی تەلەلورد پاشەکشەی پێکرابوو , بەڵام  ھێزەکەی کۆسرەت رەسوڵ  بۆ ئەوەی لەو بازنەیە پشتیان نەگیرێت  بریاری پاشەکشەیان پێدرا ,  بەتەواوی لە سنوری کەرکوک کشانەوە بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کەرکوک کە کۆسرەت رەسوڵ ھیشتا لەو بارەگایە دەرنەجووبوو  لە دوای کشانەوەیان  ھێزەکەی کۆسرەت رەسوڵ بۆ پاراستنی  ناوبرا   توانیان بەشێوەیەکی سەربازی  کۆسرەت رەسوڵ لە کەرکوک دوور بخنەوە ,

ئەگەر پاشەکشەی ھێزەکانی ناوجەی تەلەلورد نەبوایە   ھێزەکەی کۆسرەت رەسوڵ لە فلکەی  پیشەسازی  سەرکەوتنی گەورەیان تۆماردەکرد  خاڵی لاوازی  بەدەستدانەوەی کەرکوک تەنیا  کردنەوەی ئەو رێگایە بوو  کە بە فەرمان پێشمەرگە پاشەکشەی پێکرا , وە ھێزە عێراقیەکان توانیان لە رێگەی فلکەی پیشەسازی کەرکوک و رێگای فەیلەق کەرکوک  لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارتی  ھەردوو ھێزە بەیەک بگەن  وە لە نەکشانەوەی  ھێزەکەی کۆسرەت رەسوڵ ھێزەکەی دەکەوتنە بازنەیەکی داخراو کە پشت و پێشیان  ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی بوون ,

وە بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کوردستان چوار کەوتووە  پاشەکشەی ھێزەکانی پێشمەرگە  لە ناوجەی تەلەلورد  بووە ھۆی   پاشەکشێ پێکردنی ھێزەکانی  محوەری چوار کە لە سەربازگەی کەیوان جێگیر کرابوون کە ئەمەش دەگرێتەوە بۆ شکستھێنانی راستەخۆی ئەو ھێزانەی کە لەو ناجەیە جێگیر کرابوون  وە راستەخۆ بینای ھێزەکانی سوپای ٧٠ یەکێتی کە لە نزیک فلکەی پیشەسازی کەرکوک بووە  پاشەکشەی پێکرا کە ھێزی کۆماندۆ وەک پشتیوانیەک لە پشتی ھێزەکەی کۆسرەت رەسوڵەوە جێگیر کرابوون  کە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە رێگەی دووەمەوە بێ ھیج بەرگریەک دەھاتنە پێشەوە وە بۆ ئەوەی پشتی ئەو ھێزانە بگرێت بەڵام سەرئەنجام نەیان توانی ئەو ھێزانە لەناوبەرن یان زیانێکی زۆریان لێبدەن , جونکە پاشەکشەی ھێزەکانی کاک کۆسرەت  کۆتای بەو بازنەیە ھینا لە پشتیانەوە بەڵام ھەموو بەرگریەکانی پێشمەرگە تێکشان,

وە لە ئیستادا کۆسرەت رەسوڵ   لیژنەیەکی  لێکۆڵینەوەی پێک ھێناوە بۆ ئەو پاشەکشەی کە لە پشتی ھێزەکانیەوە بۆ بەشێک لە ھێزەکانی  پێشمەرگە و بەرگری فریاکەوتن کراوە و تا ئیستا لیژنەیەک ھیج لێکۆڵینەوەیەکی نەکردووە ,

ئەو رووداوانەی کە لە شەوی ١٦ی ئۆکتوبەر روویدا کە زۆری شەھیدەکان  سەر بە لیواتایبەتەکانی کاک کۆسرەت و  لیوای ١٠٢ و لیوای ١ی وەزارەتی پێشمەرگە بوو کە تا ئیستاش ئاماریکی فەرمی بەڵاونەکراوەتەوە کە ئەو ھێزانە لەو شەرە جەند شەھیدیان داوە 

سەرجاوەکان :
دەستەی سەرپەرشتیاری لیواتایبەتەکان 
ھەواڵگری لیوای تایبەت
بەرگری فریاکەوتن ( لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی )
لیوای یەکی سەر بە وەزارەیت پێشمەرگە 


ئەم وێنەی  رێگای دووەمی ھێزەکانی حەشدی شەعبی وسوپای عێراقە کە بۆ پشتی ھێزەکانی کۆسرەت رەسوڵ  پێشڕەویان دەکرد کە لەناوجەی تەلەلورد ھاتبونە ژوورەوە   تا ناو شاری کەرکوک ھیج بەرگریەکی پێشمەرگە  نەبوو

 


7882بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 2 2017 6:58PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ