کوردستان

پلانێکی گەورەی ئەمەریکا بۆ کورد ئاشکرا بوو




باڵاترین ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا کار بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ھەرێمی کوردستان ریفراندۆمی سڕ کردوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی باڵاترین ناوەندی بڕیار بەدەستی ئەمەریکا لە (کۆنگرێس) پرۆژەیەکی گرنگ تاوتوێ دەکات بۆ سەربەخۆیی کوردستان‌و بەم نزیکانە دەخرێتە دەنگدانەوە.

ئەگەر ئەوپرۆژیە دەنگی زۆرینەی ٤٣٥ نوێنەرەکەی ئەنجومەنی وەزیران‌و دواتریش لەکۆی ١٠٠ سیناتۆرکەی ئەنجومەنی پیران دەنگی ٥١ سیناتۆر بەدەست بێنێت، دەبێتە پرۆژە یاسا‌و بەیەک ئیمزای دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمەریکا، ھەرێم دەکرێتە دەوڵەتی سەربەخۆ.

نمونەی ئەم جۆرە پرۆژەیە ساڵی ٢٠٠٨ روویدا کە بە پرۆژەیەکی ھاوشێوە ئەمەریکا کۆسۆڤۆی کردە دەوڵەتی سەربەخۆ.
خستنەڕووی ئەم پرۆژەیە لەکاتێکدایە سەرکردایەتی کورد ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستانیان سڕ کردوە.


دەقی پڕۆژەکە لەسەر ماڵپەڕی ڕەسمی کۆنگرێسی ئەمەریکا


14192بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Nov 2 2017 3:33AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ