عەمید یەحیا ڕەسوڵ: هێزی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە شاری كەركوك
وتەبێژی ئۆپراسیۆنی ھێزە ھاوبەشەکانی عیراق رایگەیاند: ھێزی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە شاری کەرکوک و بەشداردەبێت لە پاراستنی ئاسایشی شارەکە.
عەمید / یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی ئۆپەراسیۆنی ھێزە ھاوبەشەکانی عیراق بە ڕاگەیاند: ھێزی پێشمەرگە لەئایندەدا وەک بەشێک لەسیستمی بەرگری عیراق بەشداری پێدەکرێت لەئەمنیەتی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکاندا, وتیشی: تائێستا گفتوگۆ لەسەر ئەوەنەکراوە ئایا پێشمەرگە چۆن بەشداری پێدەکرێت و جێگەکەی کوێ دەبێت.
سەبارەت بەدۆخی ئەمنیی کەرکوکیش عەمید / یەحیا ئاماژەی بەوەدا: لەئێستادا ھیچ چەکدارێکی حەشدی شەعبی لەشاری کەرکوک نەماوەو تەنھا پۆلیسی شارەکە بەھەماھەنگی ھێزەکانی نەھێشتنی تیرۆر ئەمنیەتی پارێزگاکە دەپارێزن, راشیگەیاند: سوپا لەدەروبەری شاری کەرکوک جێگیرکراوەو ئەرکی پارێزگارکردنە لەکەرکوکییەکان بەبێ جیاوازی.
|