کوردستان

وه‌ستا ره‌سوڵ: چاوه‌ڕوانبوین بارزانی سه‌ره‌خۆشی لێ بكردینایه‌


فەرماندەی میحوەری باشووری کەرکوک لەبارەی وتەکانی مەسعود بارزانییەوە روونکردنەوە دەدات و رایگەیاند، مەسعود بارزانی چۆن وەڵامی کەسوکاری پێشمەرگە شەھیدەکانمان دەداتەوە کە شەوی ١٥/١٦-١٠-٢٠١٧ شەھیدبوون.

وەستا رەسوڵ فەرماندەی میحوەری باشووری کەرکوکی ھێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند، شەڕەکەی شەوی ١٥/١٦-١٠-٢٠١٧ شەڕێکی نا بەرامبەر بوو، بۆیە ئێمە نەمانویست کەرکوک وەک حەلەبی لێ بێت و نەمانویست لەوە زیاتر خوێنی پێشمەرگە بڕژێت بۆیە بڕیاری پاشەکشێمان دا.

وتیشی: لە شەڕەکەی ١٥/-١٦-١٠ ھێزەکانمان ٢٧ شەھیدی داوەو چاوەڕوانبوین مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لە ئێمە و کەسوکاری شەھیدەکانمان بکردایە، نەک پەنجەی تۆمەت بۆ ئەم و ئەو درێژ بکات، ھەروەھا من لەوە تێناگەم مەسعود بارزانی کە وشەی خیانەت بەکار دەھێنێت لە پەیامەکەیدا، چۆن وەڵامی کەسوکاری شەھیدەکانی ئەو شەوە دەداتەوە.

وەستا رەسوڵ راشیگەیاند: بۆ رایگشتی دووبارەی دەکەمەوە کە لاسەنگی ھێز و بەھاناوە نەھاتنی ھێزەکانی پێشمەرگە، بڕیاری پاشەکشەی لەو شەوەدا پێ داین و خەڵکی ھەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە کە نە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی  و نە ھیچ ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بە ئێمەی وتووەو رێککەوتن ھەیە و بکشێنەوە، بەڵکو توانای ھێزەکانمان ھەر ئەوەندە بوو کە توانیمان چەند سەعاتێک بەرگری بکەین.


13929بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Oct 29 2017 9:57PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ