راپۆرت و لێکۆڵینەوە

یەکێتی بگەرێتەوە بەرەکانی جەنگ کورد پێویستی بەھیج وڵاتـێک نامینێت لەشکرکێشیەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق پێجەوانە دەبێتەوە



لە ئیستادا تەنیا ھێزەکانی پارتی دیمکراتی کوردستان  لە ھێڵی بەرگری کردن لە بەرامبەر ھێزەکانی  حەشدی شەعبی و سوپای عێراق  ھێزەکانی یەکێتی  دوور خراونەتەوە لەم شەرە  و  جگە لە رۆژی  ١٦-١٠-٢٠٠١٧ کە بەشێک لە ھێزەکانی یەکێتی  کە بریتی بوون لە لیوای ١ی  وەزارەتی پێشمەرگە  - لیوای ١٠٢ ھێزەکانی ٧٠ - لیواتایبەتەکانی کاک کۆسرەت  کە توانیان بۆ ماوەی جەند کاتژمێرێک بەرگری بکەن و بەرپەرجی ھێرشەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بدەنەوە بەڵام بەھۆی پاشە کشەی بەشێک لە ھێزەکانی  بەرگری فریاکەوتن لە ناوجەی تەلەلورد ئەو ھێزانەی ناجار کرد کە بکشێنەوە جونکە ھێزە عێراقیەکان و حەشدی شەعبی  نزیک بوبنەوە لە پشتی سەنگەرەکانیان ,

وە لە ئیستادا   لە ئەگەر گەرانەوەی  ھێزەکانی یەکێتی بۆ ناو شاری کەرکوک و دەروبەری ئاراستەی  لەشکرکێشیەکەی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە تەواوی پێجەوانەوە دەبێتەوە جونکە سوپای عێراق  ئەو رووبەرەی  ئەیەوێت  دەستی بەسەری بگرێت بەرتەسکتردەبێت  نارەزایەکان لە دژیان  فراوانتر دەبێت  راستەوخۆ لە کەرکوک ھەموو ھێزەکانی  لە لایەن دانیشتوانی شاری کەرکوک  پاشەکشەی پێدەکرێت   لە قۆڵی پردێشەوە   بەھۆی ئەوەی شوێنەکە دەکەوێتە ناوجەیەکی  گیرخواردوو لە  نەخشەی سەربازی  ئەو ھێزانە راستەوخۆ  پاشەکشە ئەکەن ,

وە لە ئیستادا  ھیج جۆرە بریارێک نیە کە ھێزەکانی یەکێتی  بگەرێنەوە شاری کەرکوک جونکە لە ئیستادا حکومەتی ناوەند نایەوێت کورد بە یەکێتی و پارتیەوە لە شاری کەرکوک دەسەلات بگرێتە دەست ,
 بەم بێ دەنگی یەکێتیەش کە لە ئیستادا سێ بەشی لایەنگرانی لەدەست داوە و ئەو شارەی کە بۆ یەکێتی وەک قەڵایەکی سەوز وابوو  لە ئیستادا  ھەموو جالاکیەکانی یەکێتی لەو شارە  قەدەخە کراوە  , ھیج  جەکدارێکی لەو شارە بونی نەماوە ,


دیوی دووەمی  رزگار کردنەوەی کەرکوک  کە بەرای بەشێک لە دانیشتوانی شاری کەرکوک لە ماوەیەکی نزیک دا رووئەدات  جونکە لە ئیستادا  دانیشتوانی شاری کەرکوک بەتەوانی بیزارن لە رەوشی شارەکە و  ئەو ئازادی و ئارامیەی بۆ کوردەکان تێدا نەماوە جونکە بەشێکی زۆری گەنجانی کورد لەو شارە جەکدارن ,


5588بینین‌‌‌
3 هەفتە پێشتر - Oct 27 2017 10:54PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ