جیهان

ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا راگه‌یاند


ئەمەریکا رایگەیاند کەتەلۆنیا بەشێکی دانەبڕاوە لەئیسپانیا، پشتیوانی لەھەوڵەکانی مەدرید دەکات بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە بەبەبەھێزی و یەکپارچەیی بمێنێتەوە.

ھێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، ھەردوو وڵاتی ھاوپەیمان لەناتۆ (ئەمەریکاو ئیسپانیا) لەنزیکەوە ھاریکاری یەکتر دەکەن، بۆ بەرەوپێشبردنی ئەرکە لەپێشینە ھاوبەشەکانیان لەرووی ئابوری و ئاسایشەوە.

جەختیشیکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتیوانی رێوشوێنە دەستورییەکانی ئیسپانیا دەکات، بۆ ئەوەی یەکگرتویی و یەکپارچەیی ئەو وڵاتە بپارێزێت.

ئەو وتانە پیشاندنی ھەڵوێستی روونی ئەمەریکایە، بەرانبەر جیابونەوەی کەتەلۆنیا لەئیسپانیاو دامەزراندنی کۆمارێکی سەربەخۆ بۆ ئەو ھەرێمە.

ئەمڕۆ پەرلەمانی کەتەلۆنیا دەنگیدا لەسەر جیابونەوە لەئیسپانیا، ئەوەش ھاوکات بوو لەگەڵ ھەوڵی مەدرید بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی راستەوخۆ بەسەر ئەو ھەرێمەدا.

سەرۆکی پەرلەمانی کەتەلۆنیا رایگەیاند، ٧٠ پەرلەمانتار لەبەرژەوەندی سەربەخۆیی دەنگیانداوە، ١٠ پەرلەمانتار لەدژی بوون، دوو دەنگی بەتاڵ ھەبووە.

لەبەرانبەردا ئەنجومەنی پیرانی ئیسپانیا ماددەی ١٥٥ ی دەستوری وڵاتەکەی چالاککرد، بەمەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری لەھەرێمی کەتەلۆنیا.


4721بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Oct 27 2017 6:41PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ