جیهان

‌ئه‌مریكای‌ سزای‌ نوێی‌ به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند


لە نوێترین رێوشوێنی رووبەڕووبوونەوەی ھەوڵەکانی ئێران بۆ پەرەپێدانی مووشەکەکانی بۆ ئەوەی توانای ھەڵگرتنی کڵاوە ئەتۆمییان ھەبێت، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سزایەکی نوێی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەکۆی دەنگی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران پڕۆژەیاسایی سزادانی ئێران بەھۆی مووشەکی بالیستی پەسەند کرا و دواتر رێکارەکانی بڵاو دەکرێتەوە.

یاساکە دەرفەت بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڕەخسێنێت کە سزای زیاتر بەسەر ئەم دەزگا و کەسایەتییانەدا بسەپێنێت:

١-ئاژانسی کومی ئێرانی کە لە گەشەپێدانی مووشەکی بالیستی تێوەگلاوە.

٢-ئەو دەزگا بیانییانەی ئاسانکاری و پشتیوانی ئەو جۆرە چالاکییەی ئێران دەکەن.

٣-ئەو کەسایەتییە بیانی و ئاژانسە حکومییە بیانییانەی چەکی قەدەغەکراو و مادەی پێویست ھاوردە و ھەناردەی ئێران دەکەن.

٤- ئەو کەسایەتی و دەزگا بیانییانەی کەلوپەل و تەکنۆلۆژیا بۆ ئێران دەگوازنەوە کە ھۆکارە بۆ ئەوەی ئێران توانای بەدەستھێنانی مووشەکی بالیستی ھەبێت.
یاساکە داوا لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات راپۆرتێک دەربارەی ئەو کەس و دەزگا ناوخۆیی و بیانییەی پشتیوانی بەرنامەی مووشەکی بالیستی ئێران دەکەن، پێشکەشی کۆنگرێس بکات.
بەگوێرەی یاسا پێویستە دۆناڵد ترەمپ لە راپۆرتەکەیدا بۆ کۆنگرێس بڕیار بدات کام تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستی ئێران بڕیاری ژمارە ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل دەکات، ھەروەک راپۆرتەکە ئەو کەس و کۆمپانیایانە دیاری بکات کە لەو کارە تێوگلاون.
سەرچاوە: سکای نیوز


1921بینین‌‌‌
12 مانگ پێشتر - Oct 26 2017 8:51PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ