کوردستان

بەپەلە .. بەفەرمانی بارزانی سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو هێڵی 36 پاشەکشە دەکات .




بەپێی ئەو زانیاریانەی کەمێک پێش ئێستا لە سەرچاوەیەکی باڵای هێزەکانی پێشمەرگە دەست کوردستان چوار کەوت ، بە فەرمانی بارزانی سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری موسڵ و شنگال بەرەو هێڵی 36 دەگەڕێندرێنەوە .

ئەو سەرچاوەیەی پێشمەرگە کە ناوەکەی لای کوردستان چوار پارێزراوە ، ڕایگەیاند : سەرجەم هێزەکانی گوڵان و لەشکری تایبەتی و فەرماندەی سەفین و فەرماندەی هەڵگورد و لیوای هەشتی وەزارەی حکومەتی هەرێم و سەرجەم پێشمەرگەکانی هێزەکانی حەفتاو هەشتا بەرەو هێڵی 36 دەگەڕێنەوە .

ئاشکراشیکرد ، لەئێستادا هێزەکانی پێشمەرگە بە فەرمانی بارزانی بۆ گەڕانەوە بەرەو هێڵی 36 جوڵەیان پێکراو سەرجەم ناوچەکانی سنوری موسڵ و شنگال چۆڵ دەکرێت .

ئامەژەی بەوەشکرد : هەر ئەمشەو هێزەکانی حەشدی شەعبی کە ڕەنگە لە چەند خولەکی داهاتوو جوڵەیان پێ بکرێت ، دەگەنە میحوەری باشیک و سەنتەری قەزاکە بەمەبەستی وەرگرتنەوە لە هێزەکانی پێشمەرگە .

س .. ڵ 


13231بینین‌‌‌
مانگ پێشتر - Oct 17 2017 12:24AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ