کوردستان

بۆ كێشەی نێوان هەرێم و ناوەند، شاندێكی ئەمریكی گەیشتنە بەغدا


بۆ تاوتوێکردنی قەیرانەکانی نێوان ھەرێم و ناوەند، شاندێکی ئەمریکی گەیشتۆتە بەغداو چاویان دەکەوێت بە گەورە بەرپرسانی حکومەتی عێراقی.

ئێوارەی دوێنێ شاندەکەی ئەمریکاو لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی کۆبوونەتەوەو تاوتوێی دوایین پەرەسەندنەکانی نێوان ھەولێرو بەغدایان کردووە.

شاندەکە لە ژمارەیەک راوێژکاری سیاسی ئەمریکی پێکھاتوون و لەکۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراقی وێنای پێشھاتەکانیان بۆ پرسان کردووە.

گەیشتنی ئەو شاندە ئەمریکییە بۆ شاری بەغدا لەکاتێکدایە کە ھێزێکی زۆری چەکدارە شیعەکان لە باشووری کەرکوک بڵاوەیان پێکراوە، لەبەرامبەریشدا ھێزێکی زۆری پێشمەرگە بڵاوەیان پێکراوە


2820بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 4:40PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ