کەرکوک

سوپای عیراق لەچەند ناوچەیەکی باشوری کەرکوک جێگیر دەکرێت


سوپای عیراق لەچوارچێوەی پلانەکانی بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە لەساڵی ٢٠١٤ بەھۆی شەڕی داعشەوە چۆڵی کردبوو، لە دوو ناوچەی باشووری کەرکوک جێگیرکران.

ئاژانسی ئەنادۆڵ لەزاری ئەفسەرێکی سوپای عیراقەوە بڵاویکردەوە، ھێزەکانیان بەھاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی ئیدراڵی و دژە تیرۆری عیراق، لەناحیەی تازەو گوندی بەشیر لە باشووری کەرکوک جێگیرکراون.

ئەوئەفسەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، جێگیرکدرنی ھێزەکانیان ھاوکات بووە لەگەڵ کشانەوەی ھێزی پێشمەرگە لەو دوو ناوچەیە.

جوڵەپێکردنی ھێزەکانی عیراق بە ئاراستەی ناوچەکانی باشووری کەرکوک، کە لەدوای شەڕی تیرۆریستانی داعش لە ٢٠١٤، ھێزی پێشمەرگەی لێ جێگیرکراوە، لەکاتێکدایە حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عیراق، داوای لە ھێزی پێشمەرگە کردبوو، لەکاتی بڵاوکردنەوەی ھێزەکانی سوپا لەو ناوچانە، رووبەڕوویان نەبنەوە.

لە بەرامبەریشدا، ھێزی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، جوڵەپێکردنی ھێزەکانی عیراق لەو ناوچانە، ئامانج لێی پەلاماردانی پێشمەرگەو کۆنترۆڵکردنی شاری کەرکوکە.



524بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 4:34PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ