کوردستان

جەنەڕاڵێکی ئەمریکا: ئەوەی میدیاکانی پارتی باسی دەکەن سیناریۆیە


جەنەراڵێکی ئەمریکی ئاشکرایکردوە ھیچ ھێزێکی عێراقی نەھاتوەتە پێشەوە بۆ ھێرشکردنە سەر کەرکوک یان ھەر جێگەیەکی ھەرێمی کوردستان و ئەوەی میدیاکانی پارتی باسی دەکەن سیناریۆیە.

جەنەراڵ وایتە، فەرماندەی مەیدانی ھێزەکانی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی وتووە" ھیچ نیەتێک نیە حکومەتی عێراق بیەوێت کۆنترۆڵی کەرکوک بکاتەوە بەھێز".

باسی لەوەشکردوە" ھیچ بەڵگەیەک نیە کە لەھیچ ئاستێکی باڵای سەربازیی عێراقەوە پەیامی ھەڕەشە و شەڕئامێز رەوانەی ھەرێم کرابێت".

ئاماژەی بۆئەوەشکردوە" ھۆکاری گردبونەوەی ھێزەکەی عێراقیش تەنھا بۆ گەمارۆی حەویجەو رێگرتن بوە لەمناوەرەی چەکدارانی داعش".

لەبەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەی واشنتۆندا ھاتووە"ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و میدیاکانی دەیکات ھەڵایەکی پوچ و شەڕێکی دەرونیی میدیایە کەلە خۆڕا دەنگۆی ھەڵگیرسانی شەڕیان بڵاوکردوەتەوە".


6553بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Oct 13 2017 4:32PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ