کوردستان

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یه‌كێتی دواخرا


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایگه‌یاند كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌كه‌یان به‌هۆی بارودۆخی و پێشهاته‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ دواخراوه‌.
بڕیار بوو ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی به‌دۆخی كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ كاتێكی تر دواخراوه‌.
پێشتریش سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگه‌یاندبوو كه‌ هه‌رچه‌نده‌ پێشتر ئاگادار كرابووینه‌وه‌ کە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێـیی ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ کاتێکی نادیار دواخراوه‌.
دوێنی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی به‌ڕیوه‌چوو، بڕیاریش بوو ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بكرێت و پرسی کەرکوک و هەڵبژاردن و چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ تاوتوێ بکرێت.

252بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 4:24PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ