کوردستان

حەیدەر عەبادی پەیامێکی بەڵاوکردەوە



حەیدەرعەبادی ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ھەواڵی ھێرشی ھێزە عێراقییەکان بۆ سەر کورد ساختەیە و ئەجێندایەکی نیگەرانکەری لە پشتەوەیە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیراتی عێراق و فەرماندە ھێزە چەدارەکانی عێراق لە تویتەری خۆی، ڕاشیگەیاندووە،  "ھیچ  جەنگێک دژ بە ھاوڵاتیانمان ناکەین لە ھیچ شوێنێک و ئەرکمان بیانپارێزین.

ئەوەشی وتووە "ناشمانەوێـت  ململانێی کورد  و عەرەب دروستبێت، ئەو کەسانەی تائیفییانە بیرەکەنەوە و ئەوانەشی ھاوکارییان دەکەن مەترسیدارترن لە ھەموو شت لە سەرمان".

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم بەیانییە پێشمەرگە لە چەند ناوچەیەک کشایەوە و جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی ھێزەکانی ٧٠ی ھێزەکانی پێشمەرگە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو شوێنەی کە ھێزەکانی پێشمەرگە کشاوەتەوە خەتی تەماس بووە و سەنگەر نەبووە و شوێنەکانیش کوردستان نین"


3312بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Oct 13 2017 3:44PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ