کوردستان

دوو ساڵ به‌سه‌ر كوده‌تاكه‌ی پارتی به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا تێپه‌ڕده‌بێت

دوای کۆتایی ھاتنی ماوەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی ھەوڵەکانی  بۆ درێژکردنەوەی ویلایەتەکەی پەرلەمانی کوردستانیش وەک تاکە دەزگای شەرعی یاسادانان بۆ ئەوەی فەراغی یاسایی دروست نەبێت ھەوڵەکانی چڕکردەوە بۆ ئەوەی یاسایی سەرۆکایەتی ھەرێم ھەموار بکاتەوە و کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم بە یاسا چارەسەر بکات، پێنج فراکسیۆنی پەرلەمان کە زیاتر لە نیوەی دەنگەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بوون پرۆژەیاسایان بۆ ھەمواری یاسایی سەرۆکایەتی ھەرێم پێشکەشکرد، ، زۆری نەخایاند بەبەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و  و دۆست و دوژمنانی کورد و بەھاوکاری لەگەڵ دەسترۆیشتوەکانی ناو یەکێتی لە ١٢ ی تشرینی دووەم کودەتای بەسەر پەرلەمانی کوردستاندا کرد، کاتێک بە ھێزی چەکدار رێگری لەسەرۆکی پەرلەمان کرد بگەڕێتەوە بۆ شاری ھەولێر، ھەروەھا بەبڕیاری شەخسی  سەرۆکی پارتی وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە ناو حکومەت نێردرانەوە، لەکاتێکدا پەرلەمان متمانەی پێبەخشیبوون، کودەتاکەی پارتی ھەزاران ھەنگاو دۆزی کوردی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی گەڕاندەوە بۆ دواوە و لەدوای ئەو رۆژەوە ھەموو ئەو وەڤدە بیانیانەی چاویان بەسەرۆکی پەرلەمان و بزوتنەوەی گۆڕان کەوتووە و جەختیان لەوە کردۆتەوە کە ھەنگاوەکەی پارتی ھێندە زیان بە ناوبانگی ھەرێم دەگەیەنێت کە دوورنیە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تێروانین و مامەڵەی لەگەڵ باشوری کوردستان بگۆڕێت، کودەتاکەی پارتی بەسەر پەرلەماندا لە ناوخۆشدا ھەوڵەکانی بەدامەزراوەییکردنی دەزگاکانیان لەباربرد، تەنانەت بەشێک لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە خەباتی مەدەنی بێ بەھاکرد، پارتی و یەکێتی  دوای ئەو کودەتایە بەبێ حساب کردن بۆ دامەزراوە فەرمیەکان کەوتنە ھەراجکردنی نەوتی ھەرێم و گرێبەستی ٢٥ ساڵیان لەگەڵ کۆمپانیای رۆزنەفت واژۆکرد، و لە غیابی پەرلەماندا سیستمی پاشەکەوتی زۆرە ملێیان بەسەر فەرمانبەرانی ھەرێمدا سەپاند و رێژەی باجیان چەند قات زیادکرد.

ھەروەھا دۆسیەی فرۆشتنی چەکی بیانی و بازرگانی لەگەڵ داعش بەھۆی نەبوونی لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانەوە دیزە بەدەرخۆنەکراو تا ئێستاش نھێنیەکانی ئەو پرسە بۆ رایگشتی و کەسوکاری شەھیدان ئاشکرا نەکرا.

 نەک ھەر ئەوەش بەبێ پەرلەمان و بەناوی ئەنجومەنی باڵای حزبەکانەوە بڕیاریان لەسەر ریفراندۆمەکەی ٢٥ ئەیلول دا کە لە ئێستادا رۆژ بە رۆژ زیانەکانی و کاریگەریە نەرێنیەکانی لەسەر خەڵکی کوردستان زیاتر دەردەکەون.
کودەتاکەی پارتی و ھاوکارەکانی لە کاتێکدابوو  چاودێران ئەم خولەی پەرلەمانیان بە کاراترین خول وەسف دەکرد.کودەتاکەی پارتی تەنھا سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی نەگرتەوە بەڵکو لە١٢ ی تشرینی دووەمدا، ئاسایشی پارتی نوسینگەکانی کەناڵی KNN ی لە ھەولێر و دەھۆک و سۆران داخست و بەشێک لە نوسینگەکان تاڵانکران، و ستاف و کارمەندەکانیان ئاگادارکردەوە کە چیتر بۆیان نیە کاری میدیایی بکەن.

ئەمرۆش کە دوو ساڵ بەسەر ئەو کودەتایەدا تێپەردەبێت، دەردەکەوێت رێگری پارتی لە سەرۆکی پەرلەمان نەک چارەسەری کێشەی کورسیەکەی بارزانی نەکرد بەڵکو لەبەردەم رایگشتی ھەرێم و ھەرێمایەتی و جیھان توشی احراجیەکی گەورەی کرد، ھەرێمەکەشمانیان توشی قەیران گەلێکی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی کرد، بەدوایدا بۆ چارەسەری کێشەیەک کێشەیەکی تریان خوڵقاند، دوا ھەوڵیشیان پشت کردنە دەنگی خەڵکە بۆ سەربەخۆیی و بەرامبەر ھەرەشە و مەترسیەکانی بەغداد کەوتونەتە پارانەوە بۆ گفتوگۆکردن و گەڕانەوە بۆ پێش ٢٥/ ٩ ، بزانین پیلان و پلانی پارتی و ھاوکارەکانی ئەم قەیرانە بەکام قەیرانی تر چارەسەردەکەن.

191بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 3:04AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ