رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عێراق داوای دیلەكانی داعش لە هەرێمی كوردستان دەكات


عێراق داوای رادەستکردنەوەی ئەو تیرۆریستانەی داعش دەکات کە لە حەویجە و ناوچەکانی دیکەوە خۆیان گەیاندبووە سەنگەرەکانی پێشمەرگە.
یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند کە داوایان لە ھەرێمی کوردستان کردووە ئەو تیرۆریستانەیان رادەست بکەنەوە کە لەکاتی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی حەویجە و ناوچەکانی دیکە ھەڵھاتوون و خۆیان رادەستی ھێزەکانی پێشمەرگە کردووە.
وتیشی، زۆر گرنگە ئەو تیرۆریستانەمان رادەست بکرێتەوە، چونکە زانیاری ھەواڵگریمان ھەیە لەسەریان کە دژی ھێزەکانمان شەڕیان کردووە و زۆربەشیان سەرکردەی داعشن و رەگەزنامەی بیانی و عەرەبییان ھەیە.
یەحیا رەسول جەختیشیکردەوە کە لەکاتی رادەستکردنەوەی تیرۆریستەکاندا، بەشێوەیەکی دادگەرانە داداگایی دەکرێن.
بەپێی زانیارییە نارەسمییەکان، لەکاتی ئۆپراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ رزگارکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش، ھەزاران تیرۆریست ھەڵھاتوون و خۆیان رادەستی ھێزەکانی پێشمەرگە کردووە.


507بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Oct 13 2017 1:26AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ