کوردستان

ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ حەیدەر عەبادی ھەڵکردووە



ماوەی دوو رۆژە لە لایەن جەند میدیایەکی  کوردیەوە دەنگۆی ھیرشکردنە سەر شاری کەرکوک بەڵاوکراوەتەوە   کە حەشدی شەعبی پەلەماری شاری کەرکوک ئەدات بەڵام  حەیدەر  عەبادی ئەو ھەواڵانەی رەتکردەوە  بەڵام بە پێی ئەو زانیاریانەی  دەستی کوردستان چوار کەوتووە  ئەمریکا گڵوپی سەوزی بۆ حەیدەر عەبادی داگیرساندووە کە بیرە نەوتەکانی  بای حەسەن و  ئافانا و زەمبور و قادر کەرەم  بخاتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی 

کەسێکی نزیک لە  سەید جەودەت بەرپرسی راگەیاندنی  ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە کەرکوک   بە کوردستان چواری راگەیاند:"جوڵاندنی ئەو ھێزانەی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بە ئاراستەی  بیرە نەوتەکانی بای حەسەن و ئافانا و زەمبور و قادرکەرەمە" بە ھیج شێوەیەک ئەو ھێزانە  ناجنە ناو شاری کەرکوک تەنیا فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق  جێ بەجێ دەکەن بۆ رادەستکردنەوەی ئەو بیرە نەوتانە  بە حکومەتی ناوەند ,  

وە ئەو سەرجاوەیە رایگەیاند  دەبێت لایەنە کوردیەکانی کەرکوک  لە رادەست کردنەوەی بیرە نەوتەکان   بە دۆسیەی ترەوە نەبەستنەوە  جونکە ھێزەکانی عێراق بەھیج شێوەیەک ناجنە ناو شاری کەرکوکەوە ,


19541بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Oct 13 2017 12:44AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ