کوردستان

گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە




بزووتنەوەی گۆڕان کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان راگەیەنراوێکیان سەبارەت بە رەوشی سیاسی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. 
بزوتنەوەی گۆڕان کۆمەڵی ئیسلامیی لە راگەیەنراوێکی ھاوبەشدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن: باشووری کوردستان لەبەردەم مەترسییەکی جدیدایە، کە دوور نییە ببێتە مایەی لەدەستدانی دەستکەوتەکان، ھەموو ئەو مەترسیانەش لە ئەنجامی بڕیاری سیاسی نادروست و بەھەندنەگرتنی مەترسییەکان و گەڕانە بەدوای بەرژەوەندیی کەسی و حزبیی دایە. 
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: یەکێک لەو بڕیارە ھەڵە و مەترسیدارانەش رەتکردنەوەی داوا و دەستپێشخەری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ھەوڵە ناوخۆییەکان و ئەنجامدانی ریفراندۆم بوو لەم رەوشەدا بەبێ زەمینەسازی، ھاوکات بڕیاردان لەلایەن سەرکردایەتی چەند حیزبێکی کوردستان، کە ھەر رۆژەی لەژێر ناوێکی داتاشراوەوە دەردەکەون، بەبێ گوێدانە یەکڕیزیی نیشتمانی و بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی، ئەو ھەنگاوەش بووە ھۆی پەراوێزخستنی رۆڵی دامەزراوە شەرعییەکانی کوردستان. 
ھەروەھا ھەریەک لە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنن:  سەرکردایەتی ئەو حزبانە بەرپرسیارن لە ھەر مەترسی و ھەڕەشەیەک کە رووبەڕووی خەڵکی کوردستان دەبێتەوە، ھاوکات لەسەر حکومەتی فیدراڵی عێراقیش پێویستە ھیچ ھەنگاوێک نەنێت کە ببێتە مایەی تێکدانی ئارامی و خوێن رشتن، بەڵکو گفتوگۆو دانوستان تاکە رێگای چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدراڵیە.


236بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Oct 12 2017 7:40PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ