کوردستان

سوپای عێراق: فرۆکەیەکی پێشمەرگەمان خستووەتە خوارەوە


سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سوپای عێراق رایدەگەیەنێت کە ھێزەکانیان لە دەروبەری شاری موسڵ فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ھێزەکانی پێشمەرگەیان خستووەتە خوارەوە.

ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندووە '' یەکەکانی سەر بە لیوای ٧٦ی سوپای عێراق لە باشوری رۆژھەڵاتی شاری موسڵ فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانیان خستووەتە خوارەوە کە بە گوێرەی زانیارییەکان فرۆکەی ھێزەکانی پێشمەرگە بووە و بۆ سیخوڕی کردن بەکاریان ھێناوە''.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی و حەشدی شەعبی لە نزیک موسڵ و کەرکوک بەنیازی ھێرشن بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە.


887بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Oct 12 2017 4:16PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ