کوردستان

میدیای پارتی: یه‌كێتی‌ داوای‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنەکان دەکات


میدیاکانی سەربەپارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایانکردوە یەکێتی داوای دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان ‌و سەرۆکایەتی ھەرێمی کردوە بۆ ماوەی ساڵ ‌و نیوێک.

رۆژنامەی ڕووداوی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردوەتەوە، بڕیارە دوای پرسەی مام جەلال، مەکتەبی سیاسی یەکێتی ‌و پارتی کۆببنەوەو یەکێک لە مژارەکانیش دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمان ‌و سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ‌و درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی پەرلەمانە.

بەپێی زانیارییەکان بێت، باس لە سیناریۆییەکیش دەکرێت ئەویش ئەوەیە پەرلەمان لە کۆی ھەشت وەرز لە چوار ساڵدا تەنیا سێ وەرز دەوامی کردوە، بەمەش ١٥ مانگی دیکە کارەکانی بەڕێوەببات ‌و ھەشت وەرزەکە تەواو بکات.

ئەندامێکی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن ‌و راپرسی ھەرێم، راگەیاندوە لەبەر موزایەدەی حزبەکان ناڵێن ھەڵبژاردن ناکرێت ئەگینا بە واقیع لەیەکی نۆڤەمبەردا ھەڵبژاردن ناکرێت.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمان ‌و سەرۆکایەتی ھەرێم لە یەکی مانگی ١١ی ئەمساڵدا بکرێت


625بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Oct 12 2017 4:08PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ