کوردستان

راگه‌یه‌نراوێك له‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك


فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی ١ی ھێزی پێشمەرگە راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوەو جەختدەکاتەوە، کەس ناتوانێت پێ بنێتە ناو خاکی کوردستانەوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکی بۆ رادیۆی نەوا نێردراوە، فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی ١ی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژەی بەوە کردوە، دوای سەرکەوتنی ریفراندۆم ھەندێک لایەن و کەسایەتی کەوتونەتە ھەڕەشەکردن لە خەڵک و خاکی کوردستان، ئێمە وەکو ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی ١، گەلی خۆمان دڵنیا دەکەینەوە کەس ناتوانێت پێ بنێتە نێو خاکمان و چۆن شکۆی داعشمان شکاند بەو شێوەیەش رێ لەو کەس و لایەنانە دەگرین کە بیانەوێت خاکمان داگیر بکەن، چونکە ئیرادەمان بە ھێزەو خەڵکی خۆشەویستی کوردستان لە ‌پشتمانە.
ھەروەھا فەرماندەییەکە رایگەیاندوە، چۆن لەو ماوە درێژەدا لەبەردەم دڕندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی راوەستان و خاکیان پاککردەوە، بەو شێوەیەش رادەوەستن و کوردستان لە دوژمنان دەکەنە گۆڕستان.


1513بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Oct 12 2017 1:57PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ