کوردستان

لە ناحیەی برادۆست ژنێک کوژرا


بەڕێوەبەری ناحیەی برادۆست ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بەھۆی کێشەیەک کە لەسەر داربڕین لە دوو گوندی ناوچەکە ڕوویداوە، شەڕەتەقە درووستبووە و بەھۆیەوە ژنێک کوژراوە.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی برادۆست ڕایگەیاند " بەھۆی داربڕین لە سنوری دوو گوندا تەقەکردن لە نێوان دانیشتوانی ھەردوو گوندی بێتان و باسەکان ڕوویداوە و بەھۆیەوە ژنێک گولـلەیەکی بەرکەوتووە و گیانی لە دەستداوە".
 ژنەکە لایەنێک نەبووە لە شەڕەکە و لەبەردەم ماڵی خۆیان گولـلەی بەرکەوتووە. بەڕێوەبەری ناحیەی برادۆست دەڵێت "بڕیاری دەستگیرکردن بۆ دوو تۆمەتبار لە ڕووداوەکەدا دەرچووە و تەرمی ژنەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە".


357بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Oct 12 2017 1:39PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ