کوردستان

كۆمسیۆن: بەردەوامین لەئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم ژمارەی قەوارەکانی بەشدار لەھەڵبژاردنەکان بەتیروپشک دیاریکرد، وتەبێژی کۆمسیۆنیش دەڵێت بەردەوامن لە ئامادەکارییەکانیان  بۆ ھەڵبژاردنەکان و دەبێت لایەنەکانیش ناوی کاندیدەکانیان پێشکەشی کۆمسیۆن بکەن.

شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن، رایگەیاند: وەک ھەموو لایەنەکان ئاگادارن شەفافانە تیروپشک بۆ ژمارەی قەوارە سیاسیەکان کراوەو دەتوانن کاری پێبکەن. وتیشی: ئێمە لە ئێستاوە خۆمان بۆ ھەڵبژاردنەکان ئاماددە دەکەین و ھیوادارین سەرجەم ئامادەکارییەکان لە ١-١١ کۆتایی بێت.

لەبارەی کاندید بۆ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان وتی: تا ئێستا یەک کاندید ھەیە و ئەویش ھەڵە لەپڕکردنەوەی زانیارییەکانی ھەیەو ئێمە راپۆرتێکمان داوەتە ئەنجومەنی دادوەری و ئەوان بڕیار لەسەر ئەو کاندیدە دەدەن.

وتەبێژی کۆمسیۆن، ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیار بووە رۆژی ١٥-١٠ بانگەشەکان دەستپێبکەن، بەڵام بەھۆی ئەوەی لایەنەکان ئامادەنەبون بانگەشەکان لە رۆژی ١٧-١٠ دەستپێدەکەن و ھیوادارین تا ئەوکاتە سەرجەم لایەنەکان ناوی کاندیدەکانیان تۆمار بکەن.


148بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Oct 12 2017 1:35PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ