کوردستان

‌كه‌ناڵێكی سه‌ربه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داخرا


کەناڵی بادینان سات-ی سەربە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری دھۆک داخرا و کارمەندەکانی رەوانەی ماڵەوە کرانەوە.

لوتفی دۆسکی، رۆژنامەنوسی سەربەخۆ و کارمەندی بادینان سات بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند کە ھۆکاری داخستنەکە بەھۆی خەرجنەکردنی پارەی ئەو مانگە دەستکردەوەیە کە پەخشی کەناڵەکە دەکات.

وتشی پارەی پێویست لەلایەن یەکیتی نیشتیمانی کوردستانەوە بۆ درێژەدان بە پەخشی کەناڵەکە نەدراوە، ھەربۆیە دوو رۆژە کەناڵی بادینان سات لەلایەن مانگی دەستکردی یاریکراوەوە داخراوە، ئاشکراشیکرد کە  شەوی رابردوو لەلایەن ئیدارەی کەناڵەوە ئاگاداری سەرجەم کارمەدەکان کراوەتەوە کە نەیەنە  دەوام  تا خۆیان پێیان دەڵێن.  

لوتفی دۆسکی پێشبینشی کردووە کە پێدەجێت جارێکی دیکە کەناڵەکە دەست بە پەخشەکانی نەکاتەوە.

بارەگای سەرەکیی ‌ کەناڵی بادینان سات لە دھۆکە و زیاترلە ١٠٠ کارمەند کاریان لەوکەناڵە کردوە، ئەمرۆ چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، سەرجەم کارمەندەکانی رەوانەی ماڵەوە کران .


11143بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Oct 11 2017 1:44PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ