کەرکوک

پارتی لە بارەی پۆستەكەی نەجمەدین كەریمەوە داوایەك ئاڕاستەی یەكێتی دەكات


ەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت: ھێندەی ھەندێک کەس لە ناو یەکێتییەوە پەلەیانە بۆ گۆڕینی پارێزگاری کەرکوک، بەغدا ئەوەندە ئەو بابەتەی بەلاوە گرنگ نییە، باس لەوەشدەکات، کەرکوک چەند کارتێکی لەبەردەستدایە بەرامبەر بە بڕیارەکانی بەغدا و پێشیوایە، دەتوانرێت بڕیاری حکومەتی عیراق لە دژی پارێزگار پوچەڵ بکرێتەوە.
سەبارەت بە گشتاندنی بڕیاری لەکارلادانی نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە ئاراستەی دەزگا فەرمییەکان کراوە، شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (لەگەڵ روداوەکان)ی رادیۆ نەوا رایگەیاند: بەھیچ جۆرێک پابەندی ئەو بڕیارە نابن، چونکە بڕیارێکی نایاساییەو مادەی ٢١ ی یاسای پارێزگاکان، کەرکوک ناگرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە کە لە پشکی کەرکوکە باسی لەوەشکرد، ھەر بڕیارێک کە یاسایی بێت کاری پێدەکەن، بەڵام ھەر بڕیارێکی نایاسایی کە لەلایەن بەغداوە دەربچێت، لە سلێمان بەگ بەولاوە تێناپەڕێت.
دەربارەی ئەوەی ئایا کورد دەچێتە ژێر باری بڕیاری لەکارلادانی نەجمەدین کەریم و کەسێکی تر لە جێگەی دادەنێت، شاخەوان عەبدوڵڵا وتی: بەداخەوە ھێندەی خەڵکی خۆمان لە بیری پڕکردنەوەی شوێنی نەجمەدین کەریم-ن، ھێندە بەغدا لە بیری نییە، چونکە زۆر کەس حەز دەکەن بابەتی لە کارلادانی پارێزگار بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆئەوەی خۆیان شوێنەکە پڕبکەنەوە.
لەو رووەوە شاخەوان عەبدوڵڵا داوایکرد، مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیارێک بدات و رایبگەیەنێت کە شوێنگرەوەیان بۆ نەجمەدین کەریم نابێت، بۆئەوەی بابەتەکە یەکلایی ببێتەوەو کەس بەتەمای پڕکردنەوەی ئەو پۆستە نەبێت.
دەربارەی ئەوەی کە کێن ئەوانەی ھەوڵی شوێن گرتنەوەی نەجمەدین کەریم دەدەن، ئەو پەرلەمانتارە وتی: بەو پێیەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە پشکی یەکێتییە، ئەو کەسانەش سەر بە یەکێتین، بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی کەس بکات.
سەبارەت بەوەی کە لە ئەگەری پابەندنەبونی دامەزراوەکانی کەرکوک بە بڕیاری لادانی نەجمەدین کەریم، بەغدا چ رێوشوێنێک دژی پارێزگاکە دەگرێتەبەر، شاخەوان عەبدوڵڵا وتی: رەنگە یەکێک لە سزاکان بڕینی موچە بێت، بۆ ئەمەش حکومەتی ھەرێم دەتوانێت قەرەبوی موچەخۆرانی کەرکوک بکاتەوە، ھەنگاوێکی لەم چەشنەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ئەو ھاووڵاتیانەی موچەیان بڕاوە، ھیچ ئینتمایەکیان بۆ عیراق نەمێنێت و بە تەواوەتی ئینتمایان بۆ کوردستان دەگەڕێتەوە، چون موچەکانیان دەدات.
رونیشیکردەوە، کۆی ئەو داھاتەی لە کەرکوکەوە رادەستی بەغدا دەکرێت، بەشی موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی پارێزگاکە دەکات و خۆشیان بۆ رێوشوێنێکی لەو جۆرە ئامادەکردوە.
ھەر لە درێژەی قسەکانیدا ئەو پەرلەمانتارە کە سەر بە فراکسیۆنی پارتییە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەگەر بەغدا سزای ئێمە بدات، دەبێت بیر لەوەشبکاتەوە کە ئێمەش کۆمەڵێک کارتمان بەدەستەوەیە، لەوانە ئاو و کارەبا، بەو پێیەی نەوتی کەرکوک بۆ دوو وێستگە دابین دەکرێن کە کارەبا بۆ بەغدا بەرھەم دەھێنن.
بۆ گوێگرتن لە بەرنامەکە کلیک بکە....


5844بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Oct 11 2017 3:36AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ