راپۆرت و لێکۆڵینەوە

بو یەکەم جار کوردستان ٤ راستی ھیرشەکانی سەرنەجمەدین کریم ئاشکرا دەکریت



ھاوپەیمانی لەنیوان باڵی قاسم سولەیمانی کە پیکھاتووە لە نوری مالکی و حیدر عبادی و جەند سەرکردەیەکی تری شیعە لە گەل سروە عبدالواحد و ئاڵا تالەبانی و شاسوار عبدالواحد ئاشکرا دەبیت

دوا بەدوای ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن ئیدارەی شاری کەرکوک بەتایبەت نەجمەدین کەریم دەرکرا  دەربارەی پرسی شاری کەرکوک کە لەلایەن بەشیکی زۆری جاودێرانی سیاسی و روژنامەنووسان لێکدانەوەی جیاوازی بۆ کرا  کە بە بیروبۆجونی بەشێکیان  کە بۆیەکەم جارە سیاسیەکی کورد یاخود کاربەدەستانی کورد بتوانێت بریاری لەو جۆرە بدات کە نەجمەدین کەریم داویەتی جونکە ئەو بریارانە دژایەتیەکی ئاشکرای ئێران و تورکیا و عیراقە کە ھیج سەرکردەیەک توانای ئەوەی نەبووە بتوانێت بەو جۆرە کاربکات و بریاری لەو جۆرە دەربکات کە بەشیوەیەکی کردار بیسەلمێنێت کە کەرکوک کوردستانیە و ھەوڵی گەرانەوەی بدات بۆسەر کوردستان،

لەدوای بریاری ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک و بەشداری کردنی کەرکوک لە ریفراندۆم لە ٢٥/٩/٢٠١٧ زور ھەوڵدرا کە پارێزگاری کەرکوک  لەو بریارانە پپاشگەزببێتەوە  بەڵام سەرئەنجام سەرجەم ئەو ھەوڵانە شکستی ھینا ,
بە پێی ئەوزانیاریانەی دەستی کوردستان چوار کەوتووە لایەنی شیعەکان بەھاوکاری بەشێک لە بەرپرسانی کورد  ھەموو ھەوڵێکیان خستبووە کار بۆ بەشداری نەکردنی شاری کەرکوک لەو پرسە 
 بەڵام ھەموو ھەوڵەکان بێ  سود بوو تا  دواجار سەرکردەی دیاری ئیرانی ( قاسم سلێمانی ) خۆی دێتە کەرکوک و شەوی پێش ریفراندۆم لەگەل زۆربەی سەرکردایەتی یەکیتی لە کەرکوک کۆدەبیتەوە داوایان لی دەکات کە بەھەر جۆرێک بێت نەجمەدین کەریم پاشگزبکەنەوە لە بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆم بەڵام ئەو ھەوڵە شکست دێنێت و ریفراندۆم ئەنجام دەدرێت لە کەرکوک,

بویە سەرکردایەتی شیعە بیر لەرێگەجارەی تر دەکەنەوە کە جۆن بتوانن نەجمەدین کەریم لە شەقامی کەرکوک دوور بخەنەوە جونکە تاکە سەرکردەی کەرکوکە کە ھیج جۆرە فشارێکی دەرەکی کاری لێناکات بۆ ئەم کارەش لەلایەن ( قاسم سولەیمانی ) بریاردەدریت کە بەزووترین کات کار دژی نەجمەدین کەریم دەست پئ بکەن بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم بەرنامەیە لەلایەن نوری مالکی سەرکردەی دیاری شیعەکانی عیراق ئاڵا تالەبانی رادەسپێردرێت جێبەجێکاری  ئەم بەرنامەیەبێت ئەمەش بەھاوکاری ھەریەک لە (سروە عبدوالواحد و شاسوار عبدالواحد) ھاوکاری ئاڵا تالەبانی بکریت لەسەر داوای نوری مالکی تاکو بتوانن بەشێوەیەکی تایبەت کار لەسەر شکانی نەجمەدین کەریم بکەن ,

سەرئەنجام کومەڵیک ھیرشی راگەیاندن لەلایەن ئاڵا تالەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست پئ دەکات کە لە زوربەی کەناڵەکانی راگەیاندنی عێراق و بەشێک لەکەناڵەکانی راگەیاندنی کوردی بەشێوەیەکی ئاشکرا بۆ جێبەجێکردنی  ئەجندای ئێرانی و پارتە شیعەکانی عێراق ھەوڵیان دا  ھیرشی توند دژ بەنەجمەدین کەریم ئەنجام بدەن. 

لە ئیستادا ئاڵا تاڵەبانی  بەشێوەیەکی ئاشکراو بەرنامە دارێژراو دەیەوێت  قەڕەبوی سوتاندنی ئەو کارتانە بکاتەوە بۆ لایەنی شیعەکان کە لەبەرامبەر نەجمەدین کەریم  بەکاریھێنا  بەڵام  نەیان توانی ئامانجەکەیان بپێکن وە لە ئیستادا ئاڵای تاڵەبانی  کە بۆ ماوەی سێ خولە ئەندامی ئەنحومەنی نوێنەرانی عێراقە  ئەیەوێت لەدوای ئەم خولە بەھاوکاری مالکی و پارتە شیعەکان پۆستێکی باڵای پێبدرێت  لایەنی شیعەکان وەک و فشارێک لە دژی کورد بەکاری دەھێنن تا کار گەیشتە  بریاری دەکردنی لە لایەن جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیەوە  بەرێز (کۆسرەت رەسوڵ ) کە لە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی  دووری خستەوە و بەرێز (ئارێز عبداللە) ی  لەشوێنی دانا کە فراکسیۆنی یەکێتی رادەستی شیعەکانی  بەرەی مالکی کردبوو لەناو ھۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ,

وە بە پێی بەشێک لە  لێکدانەوەی جاودیرانی سیاسی  شاری کەرکوک  لە ئیستادا  رایدەگەیەنن کە ئاڵا تاڵەبانی  نزیکی لە شیعەکان وای لێکرد نازناوی خۆی لە تاڵەبانیەوە بگۆرێت بۆ ئەسەدی شیعەکان  لەم بارودخەی ئیستا بە ھەموو شێوەیەک  ناوبرا نایەوێت پرسی کەرکوک یەکلای بکرێتەوە بۆ سەری ھەرێمی کوردستان جونکە  بیروبروا شیعەکان و کەسایەتی نوری مالکی  رۆڵی باڵایان ھەیە لە بۆجونکەکانی ئاڵا تاڵەبانی .

ماوەی جەند رۆژێکە گروپی شیعەکان بەناوی عەسائبی ئەھل حەق ھەرەشی ھیرشکردنە سەر کوردستانی راگەیاند  کە ئەو گروپەی بە ھەموو شێوەیەک  دژایەتی کوردستان ئەکەن بەڵام بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کوردستان چوار کەوتووە ئاڵا تاڵەبانی لە ھەر یەکە لە سەرکردەکانی (قیس الخزعلی وعبد الھادی الدراجی وئەکرم الکعبی)  زۆر نزیکە ماوەی ھەفتەیەکە  کۆبونەوەی  نھێنی لەگەڵیان ئەنجام داوە  ئاڵا تاڵەبانی بەڵێنی ھەموو  ھاوکاریەکی پیان داوە کە   حزبەکەی  رازی بکات  کە نەجمەدین کەریم لە پۆستەکەی دوور بخنەوە  بەڵام ئەو ھەوڵەی ئاڵا تاڵەبانی  دیسان شکستی ھێناوە ,

لە ئیستادا  دژایەتی کردنی نەجمەدین کەریم لە لایەن بەشێک لە یەکێتی و بەتایبەتی ئاڵا تاڵەبانی  دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی نەجمەدین کەریم لە پۆستی پارێزگاری دووربخرێتەوە و  کەسێک نزکی لە خۆیان بۆ ئەو پۆستە دابنرێت ,  

بە پێی ئەو گرتە  ڤیدیۆیانەی  سەرۆک مام جەلال بەڵاوکراوەتەوە  ’’ کە ھەمیشە  یەکێتی قوربانی داوە  بۆ ئەوەی کەرکوک بگەرێنێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان و  کەرکوک کوردستانیەو فەقەد کوردستانیە  دانوستاند لەسەر کەرکوک ناکرێت ھەتا یەک کورد مابێت کەرکوکی خاکی کوردستانە ‘‘ ئەمە  بەشێک لەو ووتانەی سەرۆک مام جەلالە کە لەسەر راسپاردەی خۆی  دکتۆر نەجمەدین کەریمی بۆ پارێزگاری شاری کەرکوک ھێنایەوە  لە ئیستادا ئەم بڕیارانەی نەجمەدین کەریم دەری ئەکات  ھەمان بەرنامەی سەرۆک مام جەلالە  بەڵام لە لایەن بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتیو بەتایبەتی ئاڵا تاڵەبانی رەتدەکرتێەوە  جونکە بەرژەوەندی خۆیان لە لایەن حکومەتی ناوەندەوە لەناودەجێت  دژایەتی کردنی  گەرانەوەی کەرکوک بۆ سەر ھەرێمی کوردستان دژدایەتی کردنی بەرنامەکانی سەرۆک مام جەلالە بۆ شاری کەرکوک .

وە لە ئیستادا نەجمەدین کەریم ئەو یاریزانەی مام جەلالە  کە بەتەنیا رکابەری ھەموو نەیارەکانی ئەکات بێ گەرانەوەی بۆ خاڵی دەست پێک  توانای یەکلایکردنەوەی ئەنجامی یاریەکانی ھەیە بێ شکت  ئەم رووداوانەی دوای کە لە شاری کەرکوک روویدا ھێندەی تر نەجمەدین کەریمی کردە یاریزانێکی سەرکەوتوولە  بردنەوەی یاریەکان

ئومید شوانی  / تایبەت بە کوردستان وچوار 



11193بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Oct 11 2017 12:16AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ