سۆشیال میدیا

ئاراس شێخ جه‌نگی نامه‌یه‌كی تر بۆ مه‌سعود بارزانی ده‌نێرێت



دەقی نامەکەی ئاراس شێخ جەنگی

بەڕێز جەنابی کاک مەسعود
سڵاوێکی گەرم

بۆ جارێکی تر وەکو دڵسۆزێک بۆ میللەتەکەم ئەم نامەیەت بۆ ئەنوسم بۆ ئەوەی بۆ مێژوو ئەم دەرفەتە بچوکەی کە ماوە لە دەست نەدەیت.

بەڕێزم. پێویست ناکات لاپەڕە کۆنەکان باس بکەین. ئەوەی کە ھەیە، ئێستا ئەوەیە، ئەو ناوچانەی کە پێیان ئەڵێن ناوچەی جێ ناکۆکەکان، لە ژێر خەتەرێکی ترسناکن. ئەوەی کە من ھەستی پێ ئەکەم و ئەیبیستم، لەم چەند رۆژەدا ئەوانیش ئەڕۆن لە دەستمان و حکومەتی ناوەند ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە، بەتایبەتی ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە نەوتی لێیە و کورد دەستی بەسەردا گرتوون.

 دوای ئەوە وابزانم ھەموو شتێک تەواو ئەبێ.

 ئێستا تاکە فرسەتێک لەبەردەستان مابێ ئەوەیە کە جەنابتان بڕیارێک بدەن بۆ رزگارکردنی ئەوەی کە ماوە (انقاژ ما یمکن انقاژە).   ئەویش بەوەی جەنابتان وەکو بەرپرسی یەکەمی ئەم کارەساتە و وەکو پێشتر جەنابیشت وتت کە تەحەمولی ھەموو نەتیجەیەکی ئەکەم، بۆ ئەوەش کە بۆ مێژوو بڵێن کاک مەسعود نەیھێشت ئەوەی کە ماوە لەناو بچێت، دەست لەکار بکێشنەوە بۆ گەورەیی خۆتان و رزگارکردنی میللەتەکەمان لەو مەینەتییە. ئەوە بۆ جەنابتان ئەبێت بە گەورەترین خزمەت کە کردوتانە بۆ گەلەکەمان. 
ئەزانم ئەرکێکی قورسە، بەڵام سەرکردە ئەبێ لە پێناوی میللەتەکەی گیانفیدابێت و جەنابتان ھەر بە گەورەیی ئەمێننەوە و لە جارانیش گەورەتر ئەبی. 
ئەمە بڕیارێکی زۆر ناخۆشە بەڵام بۆ خزمەتی ئەم میللەتە ئەھێنێ کە تەزحیەی بۆ بدەیت و بەگەورەیی بمێنیتەوە...

لەگەڵ رێزدا



15056بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Oct 10 2017 11:03PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ