کوردستان

دەقی وتاری كۆسرەت ڕەسول عەلی لەكاتی چوونی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ سەر ئارامگای مام جەلال



کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
پێشمەرگە قارەمانەکان
کەسوکاری سەربەرزی شەھیدە نەمرەکان
ڕێکخستنە پۆڵایینەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

سڵاوێکی گەرمتان لێبێ و بەیانیتان باش
ئەمڕۆ ئێمە لەسەر ئارامگای جەنابی مام جەلال، سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھاتووینکە دووپاتی بکەینەوە ئەو ڕێبازە بەرنادەین، ڕێبازی مام جەلال کە ڕابەرێکی گەورەی میللەتی کورد بوو لە سەرانسەری کوردستان، ھەروەھا مام جەلال پیاوێک بوو چەند شەخسیەتێک لە کەسایەتی ئەو کۆببۆوە، مام جەلال نووسەر بوو، پێشمەرگە بوو،  دیبلۆماسی بوو، سیاسی بوو، ڕێکخستن بوو، چەند کەسایەتییەک تێکەڵاو بکەی ئینجا مام جەلالی لێ دروست دەبێ.
چەپکە گوڵەکەی مام جەلال کەپێی وابوو ھەموو لایەنە سیاسییەکان زەرورن بۆ کوردستان ھەتا ئەگەر بۆچوونەکانیش جیاواز بن دەتوانن بەیەکەوە ئیش بکەن، بۆیە ئێمە ھاتووین کە دڵنیای بکەینەوە لە داھاتوودا ئەم سیاسەتە جێبەجێ دەکەین و دەیگەیەنینە ئەو شوێنەی کە جەنابی مام جەلال لە ئارامگاکەی دڵی شاد بێ و دڵنیابێ لەوەی (ی.ن.ک)  یەکێتی خەڵکە، لەو ڕۆژانەی ڕابردووش  سەلمێنرا کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھێزێکە ھەرگیز لەبن نایە، کەسوکاری شەھیدەکان و پێشمەرگە قارەمانەکان  کۆبکەیەوە دەبێتە ھێزێکی گەورە
ئەمڕۆ ئێمە ھاتووین لێرە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دڵنیا بکەینەو کە ئەو پەیامەی جەنابی مام جەلال ھەیبوو بە ئەنجامی بگەیەنین بۆ شوێنێکی باش، ھەروەھا تەداولی ئیشکردنی سیاسیش لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکەینە نەریتێک کە ھەموو کەسێک بەشداربێ لە بڕیاری سیاسی و مەسولیەت لەناو (ی.ن.ک).
جارێکی تریش بەڵێن دەدەین کە ھەمیشە لەپێشەوە بین لە خەبات و تێکۆشان، چۆن یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھێزێک بووە لەپێشەوەی خەبات بووە.
لێرەوە سوپاسی ھەمو خەڵکی کوردستان دەکەین بەتایبەتی لایەنە سیاسییەکان لەڕێزی پێشەوەشیان کاک مەسعود بارزانی و کاک نێچیرڤان بارزانی کە ھەردووکیان ھاتن ٣ ڕۆژ لە پرسەکە ئامادەبوون و لە ھەولێریش بەشدارییان کرد، ئێمە سوپاسیان دەکەین


436بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Oct 10 2017 7:00PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ