کوردستان

ھه‌په‌گه‌ كوشتنی 21 سه‌ربازی سوپای توركیای راگه‌یاند


لە ئەنجامی شەڕو پێکدادانەکانی نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا لە ھەردوو ناوچەی بارزان و جیلو، (٢١) سەربازی تورکیا کوژران.

بەپێی راگەیەندراوێکی ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە)، باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لەناوچەی بارزان لەناو سنووری ھەرێمی کوردستان شەڕو پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیاو گەریلاکانیان روویداوەو لە ئەنجامدا ١١ سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون.

راشیگەیاندوە، لە شەڕو پێکدادانێکی تریشدا لە چیای جیلو لەناوچەی ئۆرامار لە جولەمێرگ-ی  سەر بەھەکاری، ١٠ سەربازی تورکیا کوژراون.


296بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Oct 10 2017 6:55PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ