کەرکوک

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیارێکی دژی حکومەتی ناوەند دەرکرد



ئەنجومەنی پارێزگای شاری کەرکوک  بریارێکی دژی بریارە نادەستوریەکەی حکومەتی ناوەند دەکرد و لە نوسراوێک دا ئاراستەی نەجمەدین کەریم  پارێزگاری شاری کەرکوک کراوە  کە بریاری دوور خستنەوەی پارێزگاری کەرکوک بە ھەموو  شێوەیەک نادەستوری و نایاساییە , 

بە پێی ئەو بریارەی  کە کۆپیەکی دەستی کوردستان چوار کەوتووە   تێدا ھاتووە :"  بە بڕیاری  ژمارە ٢٧ ساڵی  ٢٠١٧  ئەنجومەنی پارێزگای شاری کەرکوک بڕیاری دوورخستنەوەی نەجمەدین کەریم لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە  رەتدەکەینەوە " و بە بڕیارێکی نایاسای و نادەستوری لە قەڵەمی ئەدەین ئەمەش پشت بەستوو بە بڕگەی یاسای دەستوری عێراقی  ژمارە  ٧١ ی ساڵی ٢٠٠٤ کە ئەو دەسەڵاتە دەگەرێنێتەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای شاری کەرکوک ,

وە ھەر لە بڕیارەکە ھاتووە  بریاری دوور خستنەوەی نەجمەدین کەریم لە رۆژی دەرجونیەوە   بەھیج شێوەیەک کاری پێناکرێت  وە لە کۆتای بریارەکە  تێداھاتووە  بۆ ئەوەی  ئەنجومەنی پارێزگای شاری کەرکوک شەریعەتی یاسای خۆی لە دەست نەدات و  ھیج دەسەڵاتێکی نادەستوری دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی پارێزگای شاری کەرکوک  پێشێلنەکات  ئەم بڕیارە دەرکراوە , وە لە رۆژی دەرجونی ئەم بریارەی ئەنجومەنی پارێزگای شاری کەرکوک ئەم بڕیارە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی شاری کەرکوک دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە .



11826بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Oct 10 2017 6:48PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ