کوردستان

لەیلا زانا سەردانی ماڵی سەرۆك مام جەلالی كرد


ئەمڕۆ ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لەیلا زانا ژنە پەرلەمانتارو سیاسەتمەداری باکوری کوردستان بەسەردانێک گەیشتە شاری سلێمانی و ڕاستەوخۆ سەردانی ئارامگەی سەرۆک مام جەلال-ی کرد لەدەباشان و لەوتارێکیشدا ئاماژەی بەوەدا، سەرۆک مام جەلال، سەرکردەو ڕابەری نەتەوەیی گەلی کوردەو جێدەست و خەباتی ئەو لەپێناو ھەر چوار پارچەی کوردستان بوو، بەتایبەت بۆ ئێمە لەباکوری کوردستان.

دوای دانانی تاجە گوڵینە، سەردانی ماڵی سەرۆک مام جەلالی کردو لەلایەن خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و بافڵ تاڵەبانییەوە پێشوازیی لێکرا.

لەیلا زانا لەو سەردانەیدا بە ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد-ی راگەیاند: ھاتنمان بۆ دوو مەبەستی سەرەکیە، یەکەمیان ئەرکی سەرشانمانە بێینە سلێمانی سەردانی ئێوەو ئارامگەی بەڕێز مام جەلال بکەین، دوەمیش پەیامی ھاوخەمی سەرجەم گەلی باکوری کوردستانمان ھێنا بۆ ئێوە، کە پێمانوایە کۆستێکی ئێجگار گەورەیەو برینێکی ساڕێژنەبوە لەدڵی ھەر کوردێکدا".

ھەر لەو سەردانەیدا بۆ ماڵی سەرۆک مام جەلال، لەیلا زانا چەند بیرەوەری و ھەوڵێکی سەرۆک مام جەلالی بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری کێشەی کورد بیرھێنایەوە ھەر لەسەردەمی توگۆت ئۆزال سەرۆکی ئەوکاتی تورکیا تادەگاتە ڕاگەیاندنی پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا لەسەردەم ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

لەیلا زانا ئەوەشی باسکرد، سەرۆک مام جەلال لێبڕاوانە خەباتی بۆ ھەر چوار پارچەی کوردستان دەکردو دواتر خەمی سەرجەم عیراقیشی لەکۆڵنا، بۆیە گەلانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی سەری ڕێز بۆ ھەوڵ و قوربانیەکانی سەرۆک مام جەلال نەوی دەکەن.


535بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Oct 10 2017 6:16PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ