کەرکوک

نوسینگەی راگەیاندنی نەجمەدین کەریم ھەواڵێکی رۆژنامەوانی رەتدەکاتەوە



دەقی روونکردنەوەکەی نوسینگەی راگەیاندنی نەجمەدین کەریم وەک و خۆی

روونکردنەوەیەک لەسەر ھەواڵێکی رۆژنامەوانی
ماڵپەری شاری پرێس بابەتێکی بەناونیشانی "نەجمەدین کەریم لەبڕیاری ھەڵکردنی ئاڵاو ریفراندۆم لەکەرکوک پاشگەزدەبێتەوە" بەڵاوکردوتەوە کە سەرتاپای ئەو ھەواڵە دوورە لە راستی و ھەڵبستراوە و بە ھەموو شێوەیەک ئەو ھەواڵە رەتدەکەینەوە ,
ئەوەی جێگای ئاماژەیە لە رۆژی دەرکردنی بڕیاری ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شاری کەرکوک تا ئیستاش بڕیارەکە وەک و خۆی جێ بەجێ دەکرێت ئاڵای کوردستان ھاوشانی ئاڵای عێراق لە شاری کەرکوک لە سەرجەم دام و دەزگاکان ھەڵکراوە , وە لە پرسی ریفراندۆم شاری کەرکوک بەشداری ئەو پرسەی کردووە لە ئیستادا ھەموو ئەو ئەرکانەی لە سەر شانی ئیدارەی شاری کەرکوک بووە جێ بەجێ کراون بەھیج شوێوەیەک بڕیاری پەشیمان بونەوە نەدراوە لە لایەن ئیدارەی شاری کەرکوک,
ئەو بەڵگەنامەی کە لە ماڵپەری شار پرێس بەڵاوکراوەتەوە کە بە شێوەیەکی نادروست وەرگێرانی بۆ کراوە جونکە ھەر دوو بڕیاری ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بەشداری کردنی کەرکوک لە ریفراندوم لە لایەن پاریزگاری کەرکوکەوە پێشنیاری ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک کراوە وە ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک بە ئەرکی خویان ھەستاون کردوویانە بە بڕیار دواتر بڕیارەکە لە لایەن پارێزگاری کەرکوکەوە جێ بەجێ کراوە ,
وە بە ھەموو لایەکی رادەگەیەنین پەشیمان بونەوە یان گەرانەوە بۆ دەستپێک بەھیج شوێەک روونادات و لەسەر ھەڵوێستەکانمان بەردەوام دەبین .
وەک و بەرچاو ڕوونیەک بۆ ماڵپەری شار پرێس لە بەڵاوکردنەوەی ھەر ھەواڵێک بەدواداجونی تەوابکات بۆ ناوەڕۆکی بابەتەکە بە شێوەیەکی دروست و راستگۆیانە ھەواڵەکە بۆ خوێنەرانی بگوازێتەوە بۆ ئەوەی راستگۆی لە دەست نەدات لە لای خوێنەرانی
نوسینگەی راگەیاندنی نەجمەدین کەریم



8543بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Oct 9 2017 11:04PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ