کوردستان

سزادراوێک کە بە ١٨ ساڵ سزادرابوو توانی رابکات تا ئیستاش ھیج زانیاریەک لەسەری نیە



ماوەی چوار رۆژە  سزادراوێک لە لایەن  گرتوخانەی ھەولێرەوە و بەرەو دادگای سلێمانی بەمەبەستی بونی دۆسیەیەکی تر لە دادگای سلێمانی  گواسراوەتەوە  بەڵام لە کاتی گەرانەوەی  لە نێوان دوکان سلێمانی  ھەڵھاتووە  کە "سزادراوەکە ١٨ ساڵ زیندانی کردنی لە لایەن دادگای ھەولێرەوە بۆ  دەکراوە و ماوەی  ٣ی ساڵە لە گرتوخانەی  ھەولێر  راگیراوە" .

ئەفسەرێک لە فەرماندەی گرتن و گواستنەویە ھەولێر بە کوردستان چواری راگەیاندووە :" ھێزەکانی ئێمە بەشداری لە گواسنەوەی ئەو سزادراوەیان نەکردووە" بەڵام لە لایەن  بەشی گواستنەوەی  گرتوخانەی ھەولێرەوە گواستراوەتەوە لە رێگای گەرانەوەیان  لە یەکێک لە  جێشتخانەکانی نێوان دوکان و سلێمانی رایان گرتووە و  سزادراوەکە  لە دوای کردنەوەی کەلەپجە  لە دەست و قاجی  توانیویەتی ڕابکات  ھێزەکانی گرتوخانەی ھەولێر نەیان توانیوە  رێگری لە ھەڵھاتنەکەی بکەن  ,

وە ئەو سەرجاوەیە رایگەیاند لە ئیستادا  دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ جۆنیەتی رووداوەکە  کراوەتەوە   کەسێک لە دەرەوەی گرتوخانەی ھەولێر دەستگیر کراوە  بە بیانوی  دانانی نەخشە بۆ ئەو سزادراوە  کە رابکات  لە ئیستادا سەرجەم ئەو کارمەندانەی گرتوخانەی گشتی ھەولێر  لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت .


بە پێی زانیاریەکانی کوردستان چوار  تۆمەت بارەکە  لەسەر  مادەی ھۆشبەر سزای ١٨ ساڵ زیندانی بۆ دەکراوە لە دادگای ھەولێرو ماوەی ٣ی ساڵی لە سزاکەی بەسەر بردووە  و ھیشتا جەندین دۆسیەی تری لەسەر ماوە لە  دادگای سلێمانی ,  ھەر بە پێی زانیاریەکانی کوردستان چوار  ھێزێکی زۆری ئەمنی  ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو سزادراوەی کە رای کردووە بەڵام باوکی سزادراوەکەی پێیانی راگەاندووە کە   ھیج ھەواڵێک لەسەر کورەکەی نازانێت و بەڵێنی ھاوکاری بە ھێزە ئەمنیەکانیداوە ,

عمەر خۆشناو / ھەولێر - تایبەت بە کوردستان چوار 


3824بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Oct 9 2017 7:24PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ