جیهان

کەتەلۆنەکان چاوەڕێی سبەی دەکەن


ماریانا راخۆی، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا پێداگرە لە سەر ئەوەی، کە ریفراندۆمی ھەرێمی کەتەلۆنیا بۆ سەربەخۆیی بەڕێوەنەچێت. لە بەرامبەردا، سەرکردەکانی ھەرێمەکە لە ھەوڵدان پرسی ریفرادندۆم بگەیێننە ئەنجامی خۆی و لە ئێستادا سەلماندنی پێچەوانەوەی ئەم لێدوانە توندانە رۆژ لە دوای رۆژ دژوارتر دەبێت.

چواردە کەس لە بەرپرسانی میانی و کارمەندانی دەوڵەتی خۆجێی دەستگیر کراون. گرنگتر لە ھەمووی ئەمانە، لە ناوبردنی ١٠ ملیۆن بەرگەی دەنگدان و داخستنی ئەو پێگە و ماڵپەڕانەیە، کە کەتەلۆنەکان و پرسی سەربەخۆیییان میدیایی دەکەنەوە.

دەوڵەتی خۆجێی ھەرێمی کەتەلۆنیا ھەڵکەوتوو لە باکوری رۆژھەڵاتی ئیسپانیا، کە ئامادە نییە بڕیاری دادگای دەستوری ئەم وڵاتە جێبەجێ بکات رایگەیاندووە، کە ھەوڵەکانی ئیسپانیا بۆ رێگرتن لە ئەنجامدانی رێفرانۆم بەرەوڕووی شکست بۆتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا بۆ ناردنی ھێزە ئەمنیەکانی بۆ کەتەلۆنیا سێ کەشتی بە کرێ گرتووە و بە کردەوە ململانێی ھێز دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پۆلیسی ھەرێمەکە.

سەردۆزگەری گشتی کەتەلۆنیا فەرمانی بە ھێزەکانی پۆلیسی داوە، کە سەرپێچی لە بڕیارەکانی پۆلیسی نیشتمانی بکەن و ھەموو ھەولەکانیان بۆ باشتر بەڕێوەبردنی پرۆسەکە بخەنە گەڕ.

کارلۆس پۆیگدۆمێنت ،سەرۆکی دەوڵەتی خۆبەڕێوەبەری کەتەلۆنیا پێداگرە لەوەی، کە گشتپرسییەکە ئەنجام بدرێت. دوابەدوای دەستبەسەرداگرتنی ملیۆنان بەرگی دەنگدان لە لایەن دەوڵەتی مەرکەزیەوە، سەربەخۆیی خوازەکانی ئەم ھەرێمە بە کەڵک وەرگرتن لە کۆپی ئەم بەرگانە، بەرگەی نوێیان چاپ کردۆتەوە.

ماریانا راخۆی، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بە فەرمی داوای لە دەوڵەتی کەتەلۆنیا کردووە، کە گشتپرسیەکە ئەنجام نەدرێ و گوتوویەتی ئەمە پلانێکی نایاسایی جودایی خوازانەیە، کە لە وڵاتێکی دیموکراتی بەڕێوەدەچێ و ناکەوێتە چوارچێوەی دەسەڵاتی یاساوە.

وەزیرێکی باڵای کابینەی حکومەتی ئیسپانیا بە بی بی سی گوتووە، کە چاوەڕێ دەکەن ریفراندۆمەکە بەڕێوەبچێت. ھەر چەند پێیان وایە، کە لە گەڵ پێشوازییەکی گەرم بەرەوڕوو نابێتەوە. دەوڵەتی ئیسپانیا نیگەرانە لەوەی، کە ئەم ریفراندۆمە لە ئەگەری بەرەنگاربوونەوەی ‌ھێزەکانی پۆلیسی ئیسپانیا لە گەڵ توندوتیژی بەرەوڕوو بێتەوە.

ئەگەر کارلۆس پۆیگدۆمێنت و ھابیرەکانی ئامادەی پاشەکشێ نەبن، بەرپرسانی ئیسپانیا رەنگە رێکاری دیکە بگرنە بەر.

خۆزێ مانۆئێل مازا، سەردۆزگەری گشتی ئیسپانیا رایگەیاندووە، کە دەکرێ کارلۆس پۆیگدۆمێنت ،دەستگیر بکرێت و بە تۆمەتی نافەرمانی مەدەنی و کەڵکی خراپ وەرگرتن لە بەرپرسایتی و پێگەی دەوڵەتی، بدرێتە دادگا.

بە پێی بڕگەیەکی دەستووری ئیسپانیا، دەوڵەت دەتوانێ بۆ گەرنتی کردنی رەچاوکردنی یاسا گشتییەکان لە لایەن ١٧ ناوچەی ئۆتۆنۆمی وڵاتەوە بۆ وێنە کەتەلۆنیا، ئەنجومەنی سینای ئەم وڵاتە رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر و بڕیاری کۆتایی خۆی بدات.

 کارلۆس پۆیگدۆمێنت، سەرۆکی دەوڵەتی خۆجێی کەتەلۆنیا، دەڵێت: ئەگەر ریفراندۆم بەڕێوە بچێ و دەنگ بە سەربەخۆیی ھەرێمەکە بدرێت، یەکەم کارێک کە ئەنجامی دەدات واتە لە رۆژی دووشەممەوە، داوای گفتوگۆ لە گەڵ ئیسپانیا و یەکێتی ئەوروپا دەکات، ئەگەر چی جەختیش دەکاتەوە، کە سەرباری ھەمووی ئەمانە، نەخشەرێگاکەی بۆ سەربەخۆیی بێ ئەم لاو و ئەولا دەگاتە ئەنجامی دڵخواز.

سەرچاوەکان لە دەوڵەتی ئیسپانیا بە شێوەی نافەرمی دانیان بەوەدا ناوە ئەگەر کەمتر لە ٥٠% لە کۆی ٥ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دانیشتوانی ھەرێمەکە، کە وەک خاوەنی مافی دەنگدانن بەشداری ریفراندۆمەکە بکەن، ناچار دەبن پێداچوونەوە بە بەرنامە و سیاسەتەکانی خۆیاندا بکەن.

لە دوای ئۆکتۆبەرەوە، کەتەلۆنیا رەوشێکی جیاواز ئەزموون دەکات، چونکە دەبێتە گۆڕەپانی دوو واقعی جیاوازی یاسایی. لە کاتیکدا، کە لە بەرشەلۆن، نوێنەرانی پەرلمانی کەتەلۆنیا بۆ جیابوونەوە لە ئیسپانیا کۆدەبنەوە، ھاوکات دەوڵەتی ئیسپانیا، دەوڵەتی خۆجێی کەتەلۆنیا بە ناشەرعی رادەگەیەنێت


565بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Sep 30 2017 7:19PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ