وەرزش

پیکێ پشتگیری ریفراندۆم دەکات


جیرارد پیکێی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە پشتگیری ریفراندۆمەکەی ھەرێمی کەتەلۆنیا دەکات و بەو ھۆیەوە پۆستێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە.

وابڕیارە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو شارەکانی ھەرێمی کەتەلۆنیا ریفراندۆمی سەرتاسەری لە ھەرێمی کەتەلۆنیا ئەنجام بدات و ھەوڵی جیابوونەوە لە ئیسپانیا دەدەن و داوای سەربەخۆیی دەکەن لەسەروو ھەموویانەی شاری بەرشلۆنە.

بەھۆی ئەو ریفراندۆمەوە زۆرێک لە یاریزانەکانی یانەی بەرشلۆنە دڵتەنگن بەتایبەت لیۆنێل مێسی گۆڵکاری یەکەمی یانەکە، چونکە لەگەڵ سەربەخۆبوونی کەتەلۆنیا یانەی بەرشلۆنە لە خولی ئیسپانیا جیادەبێتەوەو ئەوکات دەچێتە خولێکی ترەوەو رەنگە ئەو خولە لاواز بنوێنێت لە کیشوەری ئەوروپادا.

سەرەڕای ئەوە، جیرارد پیکێی بەرگریکاری ئەو یانەیە پشتگیری خۆی بۆ ئەو ریفراندۆمە دەربڕیوەو بڕیاریداوە بەبەڵی دەنگ بدات، چونکە ناوبراو خەڵکی ھەرێمی کەتەلۆنیایەو دژی دەسەڵاتی مەدریدن.

لە پۆستێکی تویتەردا ناوبراو نووسیوویەتی "ئەوەی لە توانامدا بێت دەیکەم بۆ وەرگرتنی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا و بە ھەموو شێوەیەک پشتگیریی دەکەم".


395بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Sep 29 2017 2:54AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ