راپۆرت و لێکۆڵینەوە

نەجمەدین کەریم لە نێوان مانەوە و رۆیشتنی




لە دوای بریاری دوور خستنەوەی ’’نەجمەدین کەریم ‘‘ لە لایەن "ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە  " لە ئیستادا  ھەواڵی رویشتنی ’’نەجمەدین کەریم‘‘ لە ناو دانیشتوانی کوردستان و بەتایبەتی کەرکوک بەڵاوکراوەتەوە  بەشێک  بەرپرسانی یەکێتی پشتوانی بریاری دووخستنەوەی نەجمەدین کەریم ئەکەن و بەشێکی تریش   رەتی ئەکەنەوە ,

کوردستان چوار لەم راپۆرتە  زیاتری زیاتر بەڵاودەکاتەوە لەسەر  رۆیشت و مانەوەی نەجمەدین کەریم :

لە ئیستادا ھەریەکە لە " رەفعەت عبداللە و  سیروان کوێخا نەجم و  ئاڵاتاڵەبانی  و خالید شوانی "ئەیانەوێت  نەجمەدین کەریم لەو پۆستە دوور بخنەوە و کەسێک نزیک لە رەفعەت عبداللە  بۆ ئەو شوێنە کاندید بکەن  بە پێی زانیاریەکانی کوردستان چوار ’’ ئاسۆ مامەند‘‘ بەرپرسی مەڵبەندی دووی کەرکوک کە پێی باش بوو ریفراندۆم لە کەرکوک ئەنجام نەدرێت لە ئیستادا  خۆی یەکلای نەکردوتەوە کە بە شێوەیەکی تەواو پشتیوانی  کام بەرە بکات  بە پێی بۆجونەکانی ناوبرا  لە ئیستادا کەسێک بە شێوەیەکی دیاری کراو ناتوانێت ھاوشێوەی نەجمەدین کەریم  توانای بریاردانی ھەبێت و لەگەڵ یەکێتی لە کەرکوک بگونجێت,


وە ھەر یەکە لە  کۆسرەت رەسوڵ  و  پافڵ تاڵەبانی و  عادل مراد  نایانەوێت  نەجمەدین کەریم لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە  جونکە توانیویەتی بریار لەسەر کەرکوک بدات  کوردستانی بوونی کەرکوک  بسەلمێنت  لایەنە کوردیەکان لە کەرکوک کۆبکاتەوە  بەیەک دەنگ بریار لەسەر جارەنوسی کەرکوک بدەن , وە دوور خستنەویە نەجمەدین کەریم لەم کاتەدا  دەیسەلمێنت کە  یەکێتی ئیستاش ئیران و لایەنە شیعەکان  دەتوانن فەرمان بەیەکێتی بکەن و بریارەکانیان لە لایەن یەکێتیەوە جێ بەجێ بکرێت 

وە ھەر بەپێی زانیاریەکانی کوردستان چوار  ھێرۆئبراھیم ئەحمەد تا ئیستا لەم دۆسیە بێ دەنگی نواندووە  تا ئیستا بریاری نەداوە 

وە لە ئیستادا ئەگەرەکانی دوور خستنەوەی نەجمەدین کەریم  ئەستەمە جونکە پشتیوانی دانیشتوانی کەرکوک و بریارەکانی نەجمەدین کەریم  ھیندەی تر   پێگەی لای دانیشتوانی شاری کەرکوک قایمترکردووە  وە لە ئیستادا جگە لە بشێکی  کادیرانی یەکێتی  لەگەلڕَ دوور خستنەوەی  نەجمەدین کەریم دان بەڵام حزب و لایەنەکانی شاری کەرکوک پشتیوانی تەواوی ئەکەن لە مانەوە

کەریم شوانی / تایبەت بە کوردستان چوار 


3333بینین‌‌‌
مانگ پێشتر - Sep 29 2017 12:39AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ