رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

نوێترین لێدوانی سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر ڕیفراندۆم ..



رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا چەند قسەیەكی نوێی لەبارەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان كرد، كە ئاژانسی دۆغانی توركی بە "وشە قوورسەكانی ئەردۆغان بۆ بارزانی ناوی بردووە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ پێنج شەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی، بەبێ‌ ئەوەی راستەوخۆ ناوی مەسعود بارزانی بهێنێت رایگەیاند "ئیدارەی خۆتت هەبوو، دەسەڵاتت هەبوو، پارەت هەبوو، نەوتت هەناردە دەكرد، ئێ‌ لەوە زیاتر چی، ریفراندۆم ئەنجامدەدەیت".

سەرۆك كۆماری توركیا راشیگەیاند، "چ ریفراندۆمێك؟ تۆ كێ‌ پشتگیریت دەكات؟ ئیسرائیل! لەكاتێكدایە سەدان كیلۆمەتر سنوورت لەگەڵ توركیاو ئێران هەیە".

ئەردۆغان ئاشكراشیكرد، كە دەسەڵاتی ئیداری لەهەرێمی كوردستان بۆ پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم هیچ گفتوگۆیەكی لەگەڵ دەسەڵاتی ئێران‌و توركیا نەكردووەو تاكلایەنە ئەو هەنگاوەیان ناوە.

قسەكانی ئەردۆغان لەچوارچێوەی ئەو كاردانەوانەیە، چەند رۆژێكە لەبەرانبەر ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەینوێنێت، كە ئەوەشی راگەیاند، "سەربەخۆیی یاریكردنە بەئاگر بۆ هەرێمی كوردستان".

ریفراندۆمی هەرێم رۆژی 25ی ئەم مانگە بەرێوەچوو، كە ئەمە كاردانەوەی لایەنی توركی‌و ئێرانیشی‌و عێراقیشی بەدواوە هات‌و كاردانەوەكانیش بەردەوامی هەیەو بەردەوامیش هۆشداری دەدەنە هەرێم.

هەروەها ئەوەی راگەیاند، لەناوچەكە هیچ لایەنێك مافی ئەوەی نییە دەست بۆ پرسێك بەرێت، كە ناویانناوە سەربەخۆیی، چونكە رووبەڕووی دەسەڵاتی ئێمە دەبێتەوە، كە بەدڵنیایی رێگری لێدەكەین.


11141بینین‌‌‌
3 مانگ پێشتر - Sep 28 2017 2:50PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ